ڕێبه‌ری ئۆپـۆزسیۆنی سوریا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات داوای له کۆمکاری عه‌ره‌ب کرد چاودێرانی خۆیان بۆ شـاری حومسی ناوه‌ندی وڵاته‌که بنێرن که له‌وێ چالاکوانان ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌ت په‌ره‌یان به سه‌رکوتکردنه‌کانیان داوه.
له په‌یامێـکی ڤیدیۆیدا که ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه بڵاوکرایه‌وه بورهان غه‌یلون گوتی پـێویسته چاودێره‌کان له‌و گه‌ڕه‌کانه‌ی شـاری حومسدا بڵاوبـبنه‌وه که له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشه‌وه گه‌مارۆ دراون، له‌وانه گه‌ڕه‌کی بابا عه‌مر.
جێی ئاماژه پـێـکردنه تیمێـکی ئاسـت به‌رزی چاودێران که له 9 ئه‌ندام پـێـکهاتووه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه گه‌یشته دیمه‌شق. چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت ڕۆژی دووشه‌ممه 50 چاودێری دیکه بگه‌نه سوریا. بڕیاره له کۆتایـیدا ژماره‌ی چاودێران بگاته نزیکه‌ی 150 که‌س.
کۆمه‌ڵی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له له‌نده‌ن به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوتووه هێزه‌کانی سه‌ر به به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه به تۆپـباران و ته‌قه‌کردن 6 که‌سیان له شـاری حومس کوشـتووه و هه‌روه‌ها 3 که‌سیش له شـارۆچکه‌ی دیر ئه‌زوری باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که.
موسعه‌ب ئه‌لعزاوی گوته‌بێژی کۆمه‌ڵه‌که هه‌روه‌ها گوتی هه‌لیـکۆپـته‌ری له‌شـکر به‌سه‌ر شـاری حومسدا ده‌سوڕێنه‌وه تاوه‌کو شوێنی ئه‌و ته‌له‌فونانه ده‌سـتنیشـان بکه‌ن که ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی له ڕێـگه‌ی سه‌ته‌لایته‌وه ده‌که‌ن. کۆمه‌ڵه‌که ده‌ڵێت له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ چه‌ندین ته‌له‌فونی له‌و جۆره نه‌ماوه که له شـاری حومسـدان.