تانکه‌کانی حکومه‌تی سوریا ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه خۆیان کردووه به گهڕکێـکی ژێر کۆنتڕۆڵی سه‌رهه‌ڵـداوان له شـاری حومس، ئه‌مه‌ش هاوکاتی لێـکۆڵه‌ره‌وانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێن شیانی هه‌یه ڕێبه‌رانی ئاسـت باڵای سوریا دووچاری لێـکۆڵینه‌وه بـبن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی.
چالاکوانان ده‌ڵێن به موشه‌ک و تۆپ و خومپاره له گه‌ڕه‌کی بابا عه‌مر دراوه که له‌وێ ئاو و خۆراک و داوده‌رمان به شێوه‌یه‌کی زۆر مه‌ترسیدار که‌مبوونه‌ته‌وه. ده‌شڵێن گه‌ڕه‌کی دیکه‌ی سووننه‌کانی شاره‌که، وه‌ک ئینشائات و خالیدیه ئه‌وانیش هێرش کراوه‌ته سه‌ریان.
له شاری حه‌ڵه‌بی باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که‌ش، هێزه‌کانی ئاسایش گازی فرمێسـک ڕێژیان گرتۆته سه‌دان خوێندکار که ڕێپـێوانیان سـازکرد له میانه‌ی ڕێوڕه‌سمی به‌خاکسـپاردنی ته‌رمی خۆپـیشـانده‌رێـک که ڕۆژێـک پـێشـتر کوژرابوو.
له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ له جنێڤ لێـکۆڵه‌ره‌وانی نێونه‌ته‌وه‌یی گوتیان ئه‌وان لیسـتێـکیان به ناوی ئه‌و کاربه‌ده‌سـته باڵا و مهدنیـیانه هه‌یه که فه‌رمانیان به هێزه‌کانی ئاسایش داوه ته‌قه له خۆپـیشـانده‌رانی بێ چه‌ک بکه‌ن و ئهشـکهنجهی ده‌سـتگیرکراون بده‌ن و تۆپبارانی ناوچه مه‌ده‌نیـیه‌کان بکه‌ن و ئه‌و سه‌ربازانه بکوژن که ئه‌م فه‌رمانانه‌یان جێبه‌جێ نه‌کردووه. لێـکۆڵه‌ره‌وان ده‌ڵێن ناوه‌کانی نێو لیسته‌که هه‌تا ئاستی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د گه‌یشـتووه.