ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی سوریا ده‌ڵێت دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆکوژی له دیمه‌شقی پایته‌خت ڕوویانداوه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 40 که‌س کوژراون و 100 که‌سی دیکه برینداربوون.
ته‌له‌فیزیۆنه‌که گوتی ئه‌و دوو ته‌قینه‌وه خۆکوژیـیه ئه‌مڕۆ هه‌ینی به ماشێنی پـڕ له ته‌قه‌مه‌نی کراون بۆ هێرشبردنه سه‌ر دوو شوێنی ده‌زگای ئاسایشی وڵات. گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن پاش ته‌قینه‌وه‌کان له ناوچه‌ی که‌فر سوسه‌ی پایته‌خت گوێبیسـتی ده‌نگی ته‌قه‌ی دۆشکه بوون.
کاربه‌ده‌سـتانی سوریا ده‌ڵێن ڕه‌نگه میلیتانانی قاعیده له‌م دوو ته‌قینه‌وه‌یه به‌رپـرسیاربن.
جێی ئاماژه پـێـکردنه حکومه‌تی سوریا به ناوی شه‌ڕی دژی تێرۆریسـتانی چه‌کداره‌وه سه‌رکوتی توندی خۆپـیشـانده‌رانی دیموکراسی‌خوازی ده‌کات. ئه‌م دوو ته‌قینه‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌که‌م جاره هێرشی له‌و جۆره ئه‌نجام‌بدرێت له‌وه‌تای له مانگی سێـیه‌وه ڕاپه‌ڕینی دژه حکومه‌ت ده‌سـتیـپـێـکردووه.
ئه‌م دوو ته‌قینه‌وه‌یه له کاتێـکدا ڕوویاندا کۆمه‌ڵه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن خۆیان بۆ خۆپـیشـاندانی گه‌وره له دژی ئه‌رکی چاودێری کۆمکاری عه‌ره‌ب ئاماده ده‌که‌ن. ده‌ڵێن حکومه‌ت بۆیه ڕێـگه به هاتنی چاودێران ده‌دات تاوه‌کو نه‌هێڵێت بڕیارێـکی نوێی نێونه‌ته‌وه‌یی له دژی ده‌ربچێت.
ئامانجی ئه‌رکی چاودێری کۆمکاری عه‌ره‌ب له سوریا ئه‌وه‌یه بزانن ئایا حکومه‌تی سوریا پابه‌ندی به‌ڵێـنه‌کانی ده‌بێت بۆ ڕاگرتنی توندوتیژی.