دیپـلۆماتکارانی یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێن سه‌رجه‌می 27 وڵاتی ئه‌ندامی یه‌کێتیـیه‌که‌یان ڕازیبوون له‌سه‌ر به‌رفراوانکردنی سـزاکان له دژی سوریا به جۆرێـک 7 که‌سایه‌تی تر بگرێته‌وه به 3 هاوڵاتی ئێرانیـیه‌وه که په‌یوه‌ندیان به سه‌رکوتکردنی حکومه‌تی سوریـیه‌وه هه‌یه بۆ سه‌ر خه‌ڵـکی ڕاپه‌ڕیوی دیموکراسی‌خوازی سوریا.
دیپـلۆماتکارانی ئه‌وروپا ڕۆژی چوراشه‌ممه ڕایانگه‌یاند که 7 که‌سه‌که ده‌خرێنه سه‌ر لیستی ئه‌و 23 که‌س و کۆمپانیایه‌ی که هه‌نووکه سه‌روه‌ت و سامانیان له لایه‌ن یه‌کێتی ئه‌وروپاوه سـڕکراوه و هاتوچۆی ده‌ره‌وه‌ی سوریاشایان لێ قه‌ده‌غه‌کراوه. سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د له ناو هه‌مان لیسـتدایه.
گومان ده‌کرێت ئه‌و که‌سـانه‌ی ئێران و که‌سـانی دیکه‌ی سوریا که بوون به ئامانجی سـزاکان پـشـتیوانی و که‌ره‌سـته‌ی له‌شـکریـیان بۆ حکومه‌تی سوری دابین کردبێت سه‌باره‌ت به سه‌رکوتکردنی بزوتنه‌وه‌ی ئۆپـۆزسیۆنی دژ به حکومه‌ت، ئه‌وه‌ی له ناوه‌ڕاستی مانگی سێی ڕابردوودا ده‌سـتیـپـێـکردبوو و له ئاکامدا هه‌تا ئێسـتا 1400 که‌س کوژراون.
بڕیاره به‌رفراوانکردنی سـزاکانی یه‌کێتی ئه‌وروپا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه په‌سه‌ندبکرێن و ڕۆژی هه‌ینیش بسه‌پـێنرێن.
هاوکات هه‌ر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا وه‌لید ئه‌لموعه‌لیم سـزاکانی یه‌کێتی ئه‌وروپای سه‌رزه‌نشت کرد و گوتی ئه‌و سـزایانه زیان به گوزه‌رانی خه‌ڵـکی سوریا ده‌گه‌یه‌نن و وه‌ک ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕیش وایه.
ئه‌مڕۆ له میانه‌ی کۆنفرانسێـکی ڕۆژنامه‌وانیدا له دیمه‌شق به‌ڕێز ئه‌لموعه‌لیم ڕایگه‌یاند سوریا هه‌بوونی ئه‌وروپا له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان پـشـتگوێ ده‌خات و هاوکات ناوبراو ده‌سـتێوه‌ردانی بیانی له‌کاروباری ناوخۆی سوریادا ڕه‌تکرده‌وه. ناوبراو نکۆڵیشی له‌و تۆمه‌تانه کرد که ئێران و حزبوڵڵا یارمه‌تی ڕژێمی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌دیان دابێت و سه‌رکوتکردنی خۆپـیشـانده‌ران.