چالاکوانانی مافی مرۆڤی سوریا ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایشی وڵات ئه‌مڕۆ به لای که‌م 18 که‌سیان کوشـتووه و زۆربه‌ی کوژراوان له شـاری حومسی نائارامی سوریا بوون، واته له‌و شوێنه‌ی کوشتنی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی سه‌رۆکی پـێشـووی لیبی زیاتر هانی خۆپـیشـانده‌رانی سوری دژ به حکومه‌تی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌دی دا.
بزوتنه‌وه‌ی ئۆپـۆزسیۆنی سـوریا که کوشتنه‌که‌ی دوێنێی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی جۆش و خرۆشی پـێدان، ئه‌مڕۆ هه‌ڵمه‌تێـکی نوێی خۆپـیشـاندانیان له سه‌رانسه‌ری سوریادا ئه‌نجام دا بۆ ده‌ربڕینی پـشـتیوانی و هاوسـۆزیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵـکانی لیبی و هه‌روه‌ها له دژی حکومه‌تی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌دی سه‌رۆکی وڵات.
ئه‌وه‌ی شـایانی گوتنه له ده‌مێـکی پـێشـوه‌ختی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌نجومه‌نی کاتی حوکمڕانی لیبیا به فه‌رمی دانی به ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریادا نا و به نوێنه‌ری شه‌رعی سوریای له قه‌ڵه‌م دا.
چالاکوانانی سوریا هیواده‌خوازن ئه‌وانیش گۆڕانکاری له حکومڕانی وڵاته‌که‌یاندا بـبینن.
سه‌باره‌ت به ئاماری مه‌رگی کوژراوانی سوریا، نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت له‌و ده‌مه‌وه‌ی حکومه‌تی به‌شـار ئهلهئهسهد له سه‌ره‌تای ئه‌مسـاڵه‌وه ده‌سـتی به هه‌ڵمه‌تی سه‌رکوتکردنی جودابیرانی ناو وڵات کردووه پـتر له 3 هه‌زار هاوڵاتی سوری گیانیان لهدهستـداوه، به‌ڵام کاربه‌ده‌سـتانی سوریا ئۆباڵی به‌شی زۆری شه‌ڕ و پـێـکدادان و کاری توندوتیژی نێو وڵاتیان خسـتۆته ئه‌سـتۆی کۆمه‌ڵه چه‌کدار و تێرۆرستهکانهوه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو وه‌ک ده‌ربڕینی پـشـتیوانی و هاوسۆزی بۆ سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د به ده‌یان هه‌زار له دۆست و لایه‌نگرانی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د له شـاری حه‌ڵه‌ب گردبوونه‌وه و پـشـتیوانی و ئه‌مه‌کداری خۆیان بۆ ئه‌سه‌د ده‌ربڕی.