بان کی مونی سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دووباره داوای‌کرد کۆتایی‌یه‌ک بۆ ئه‌و توندوتیژیـیه‌ی ناو سوریا دابنرێت، ئه‌مه‌ش له کاتێـکدا ئه‌نجومه‌نی ئاسایش تاوتووێی به‌رنووسی به‌یانـنامه‌یه‌ک ده‌کات که پـشـتگیری لێـکراوه له لایه‌ن کۆفی ئه‌نانی نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ کۆتایی‌هێنان به قه‌یرانه‌که.
به‌ڕێز ئه‌نان ئه‌مه‌ی له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کدا له جاکارتا ڕاگه‌یاند و گوتی ده‌بێت جیهان کارێـک بۆ ئه‌م ڕه‌وشه‌ی سوریا بکات.
به‌رنووسه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش که به به‌یانـنامه‌ی سه‌رۆکایه‌تی ناوزه‌دکراوه کۆپـیـیه‌کی ده‌ست ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا که‌وتووه و تیایدا هاتووه پـشـتیوانی ته‌واو له هه‌وڵه‌کانی کۆفی ئه‌نان ده‌کرێت بۆ کۆتایی‌هێنان به هه‌موو توندوتیژیـیه‌کان و مسۆگه‌رکردنی گه‌یاندنی کۆمه‌کی مرۆیی بۆ ناوچه زیان‌لێـکه‌وتووه‌کان و کارکردن به‌و ئاڕاسته‌یه‌ی سوریـیه‌کان خۆیان گۆڕانکاری سیاسی له وڵاته‌که‌یاندا بکه‌ن.
ئه‌گه‌ر بێت و هه‌تا کاتژمێر 9 ی به‌یانی به کاتی نیویۆرک هیچ ئه‌ندامێـکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ناڕه‌زایی له‌سه‌ر به‌رنووسه‌که نه‌بێت، ئه‌وا به‌بێ ئه‌نجامدانی پـرۆسه‌ی ده‌نگدان په‌سه‌ند ده‌کرێت.