وه‌زاره‌تی ڕاگه‌یاندنی ئوردن ده‌ڵێت فڕۆکه‌وانێـکی سوریا به فڕۆکه‌یه‌کی جه‌نگی له بنکه‌ی شا حسێنی هێزی ئاسـمانی ئوردن نیشـتووهتهوه و داوای په‌نابه‌ری سیاسی کردووه.
سه‌میح ئهلمهعاتیـیه وه‌زیری ده‌وڵه‌تی حکومه‌تی ئوردن بۆ کاروباری ڕاگه‌یاندن به ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆیته‌رزی گوت حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی بڕیاری داوه مافی په‌نابه‌ری سیاسی پـێ بدات.
وه‌زاره‌تی به‌رگری سوریاش لای خۆیه‌وه ڕایگه‌یاند که‌وا فڕۆکه‌وان عه‌قید حه‌سه‌ن مه‌ڕعی ئهلحهماده له خزمه‌تی سه‌ربازی هه‌ڵهاتووه و خائینه به نیشـتمان و شه‌ره‌فه سه‌ربازیـیه‌که‌ی و هه‌موو ڕێوشوێنێـکی پـێویست ده‌گیرێته‌به‌ر بۆ سـزادانی. هه‌روه‌ها وه‌زارته‌که گوتی که‌وا له‌گه‌ڵ ئوردندا له په‌یوه‌ندیـیان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی فڕۆکه‌که.
پـێشـتر ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی سوریا گوتیان په‌یوه‌ندی بێ ته‌لیان له‌گه‌ڵ عه‌قید حه‌سه‌ندا بڕاوه کاتێـک به فڕۆکه‌یه‌کی جه‌نگی جۆری میگ 21 به‌سه‌ر ناوچه‌کانی باشوری وڵاته‌که‌دا ده‌فڕی.
سه‌رچاوه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن ده‌ڵێن عه‌قیدی فڕۆکه‌وان ته‌مه‌نی 44 سـاڵه و خه‌ڵـکی پارێزگای ئیدلیبه و به‌ر له‌وه‌ی هه‌ڵبێت خێزانه‌که‌ی گه‌یاندووه‌ته تورکیا.