هێزه‌کانی سوریا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه په‌ره‌یان به سه‌رکوتکردنه‌کانیان له به‌رامبه‌ر خۆپـیشـاندانی دژه حکومه‌ت دا و له شـاری حومسی ناوه‌ندی وڵاته‌که به تانک و جۆره چه‌کی دیکه ڕووبه‌ڕووی خه‌ڵکه‌که بوونه‌ته‌وه.
دانیشـتوان و چالاکوانان ده‌ڵێن تانکه‌کانی حکومه‌ت کۆڵانه‌کانی شـاره‌که‌یان گرتووه و هاوکات هێزه‌کانی حکومه‌ت شاڵاویان بردووه و که‌وتوونه‌ته ده‌سـتگیرکردنی خه‌ڵـکی. هه‌روه‌ها ده‌نگی ته‌قه‌ش بیسـتراوه.
چالاکوانانی مافی مرۆڤی سوری و گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه هێزه‌کانی سه‌ر به حکومه‌ت به لای که‌م 20 که‌سیان له شـاری حومس کوشـتووه، له‌وانه حه‌وتیان له ڕێوڕه‌سـمی ناشـتنی قوربانیـیه‌کدا.
له ئێسـتادا شـاری حومس بووه‌ته ناوه‌ندی خۆپـیشـاندانه‌کانی دژ به حوکمڕانی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌مه‌ریکا و فه‌ڕه‌نسـا ئیدانه‌ی حکومه‌تی سوریایان کرد له‌سه‌ر ئه‌و ئاگاهیـیه‌ی به باڵیۆزه‌کانی له وڵاته‌که‌ی داوه که به‌بێ مۆڵه‌ت له دیمه‌شق نه‌چنه ده‌رێ.
خانمه گوته‌بێژێـکی وه‌زراه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتی ئه‌گه‌ر بێت و حکومه‌تی وسوریا ڕێـگه له هاتوچۆی دیپـلۆماسـیـیه‌کانی بگرێت، ئه‌وا ئه‌مه‌ریکاش له به‌رامبه‌ردا کاردانه‌وه‌ی ده‌بێت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه پـێشـتر هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا وه‌لید ئه‌لموعه‌لم ئه‌م بڕیاری مۆڵه‌ت وه‌رگرتنه‌ی بۆ باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا ڕۆبه‌رت فۆرد و باڵیۆزی فه‌ڕه‌نسـا ئێریک شوڤالێــیه ڕاگه‌یاند.