چالاکوانانی سوری ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌تی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د تۆرپـبارانی چڕ و پـڕی ناوچه‌یه‌کی ژێر کۆنتڕۆڵی ئۆپـۆزسیۆنیان له شـاری حومس کردووه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 16 که‌س کوژراون.
تۆپبارانکردنی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ی شـاری حومس به ڕۆژێـک دوای ئه‌وه دێت که هێزی دیکه‌ی له‌شکری به تانکه‌وه به چوارده‌وری شـاره‌که‌دا جێـگیرکران بۆ خۆسـازدان به مه‌به‌ستی شیانی ئه‌نجامدانی هێرشێـکی زه‌مینی بۆ سه‌ر ئۆپـۆزسیۆنی شـاره‌که.
ئه‌وه‌ی شـایه‌نی گوتنه هێزه‌کانی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریا وا بۆ پـتر له دوو هه‌فته‌یه تۆپـبارانی شـاری حومس ده‌که‌ن که ناوجه‌رگه‌ی چه‌قی یازده مانگی ڕاپه‌ڕینه له دژی حوکمڕانی تاکڕه‌وی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د.
له لایه‌کی تره‌وه چالاکوانان سوری ئاماژه ده‌ده‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا شه‌وی ڕابردوو له دیمه‌شقی پایته‌خت ته‌قه‌یان له خۆپـیشـانده‌ران کردووه.
دوێنێ ڕێـکخراوی خاچی سووری نێونه‌ته‌وه‌یی ڕایگه‌یاند و گوتی ڕێـکخراوه‌که له هه‌وڵ و کۆشهشدا بۆ دهسـتبهرکردنی ئاگربه‌سـتێـکی مرۆیی بۆ شـاری حومس هه‌تا بتوانێت زه‌مینه خۆش بکرێت بۆ گه‌یاندنی کۆمه‌کی مرۆیی بۆ ناوچه گیرۆده‌کانی شـاره‌که.