ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا داوای له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و هه‌روه‌ها کۆمکاری عه‌ره‌ب کرد ڕێوشوێنی پـێویست بگرنه‌به‌ر له پاش ئه‌و ڕاپـۆرتانه‌ی ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌ت له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا زیاتر له 200 که‌سیان کوشتووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی ئۆپـۆزسیۆن داوای له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کرد کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به په‌له سـازبکه‌ن بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر کوشـتنکاریـیه‌کانی ئه‌م دوایـیه‌ی جه‌به‌ل ئه‌لزاویه و ئیدلب و حومس. هه‌روه‌ها داوای له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کرد ئه‌و شار و شارۆچکانه به ناوچه‌ی پارێزراو ڕابگه‌یه‌نن و هێزه‌کانی حکومه‌ت ناچار بکه‌ن بکشێنه‌وه.
ئۆپـۆزسیۆن ده‌شڵێت له ماوه‌ی 48 کاتژمێردا 250 که‌س کوژراون که ئه‌مه‌ش ده‌بێته یه‌کێـک له کوشـتنکاریـیه هه‌ره ترسـناکه‌کان له‌وه‌تای له مانگی سێـیه‌وه ڕاپه‌ڕینی دژه حکومه‌ت ده‌سـتیپــێـکردووه.