سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه بڕیارێـکی مۆرکرد بۆ کۆتاییهێنان به یاسای باری نا ئاسایی که‌وا بۆ 50 سـاڵه له‌و وڵاته کاری پـێده‌کرێت. هه‌ر هه‌مان ڕۆژ حکومه‌ت هێزی ئاسایشی له ناوندی شـاری حومسدا بڵاوکرده‌وه.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سوریا ڕایانگه‌یاند به‌ڕێز ئه‌سه‌د ئه‌و بڕیاره‌ی واژووکرد که ڕۆژی سێشه‌ممه له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه په‌سه‌ندکرا. به‌ڵام هاوکاتی ئه‌وه‌ی حکومه‌ت ده‌ڵێت هه‌نگاو ده‌نێت بۆ کۆتاییهێنان به‌و یاسایه، ده‌ستیکردووه به هه‌ڕه‌شه‌کردن له‌وه‌ی ڕێوشوێنی توند ده‌گرێته‌به‌ر ئه‌گه‌ربێت و وه‌ک خۆی ده‌ڵێت گێرهشێوێنیـیهکان له وڵاته‌که به‌رده‌وامبن.
جێی ئاماژه پـێـکردنه یاسای باری نا ئاسایی له سوریا خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی قه‌ده‌غه‌کردبوو و کاری ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی سـنووردراکردبوو و ڕێـگه‌ی به چاودێریکردنیانی ده‌دا. لابردنی ئه‌و به‌ربه‌سـتانه یه‌کێکه له داخوازی خۆپـیشـانده‌ران.
هاوکات گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه سه‌رباز و هێزی ئاسایش به جلوبه‌رگی مه‌ده‌نیـیه‌وه له چه‌ندین شوێنی شـاری حومس دامه‌زراون به مه‌به‌ستی خۆئاماده‌کردن بۆ خۆپـیشـاندانه‌کانی دژه حکومه‌ت ئه‌وه‌ی بڕیاره له ڕۆژی هه‌ینی به‌ڕێوه‌بچن.
گه‌واهیده‌ران ده‌شڵێن زۆربه‌ی دوکان و بازاڕه‌کانی ئه‌و شـاره بۆ سێـیه‌م ڕۆژه داخراون پاش ئه‌وه‌ی چالاکوانانی ئۆپـۆزسیۆن داوایان کرد مانگرتنێـکی گشـتی سـازبکرێت.
چالاکوانان ده‌ڵێن چه‌ند خۆپـیشـانده‌رێـک ڕۆژی سێشه‌ممه له شـاری حومس کوژران کاتێـک هێزه‌کانی ئاسایش ته‌قه‌یان له خۆپـیشـانده‌ران کرد. ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش 12 که‌سی دیکه له توندوتیژیـیه‌کاندا کوژران.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سوریا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه گوتیان سه‌رۆک ئه‌سه‌د پارێزگارێکی نوێی بۆ پارێزگای حومس ده‌سـتنیشـان کردووه که ناوی غهسـسان مسته‌فا عهبدولعاله. پارێزگاری پـێشـوو دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له پـۆسته‌که‌ی لادرا.