کۆمه‌ڵێکی ناوداری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت نیگه‌رانن له‌وه‌ی سوریا ده‌یه‌ها پیاو ئه‌شکه‌نجه ده‌دات ئه‌وانه‌ی له ڕه‌شبگیری ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌کشه‌ممه‌دا له ده‌ره‌وه‌ی دیمه‌شقی پایته‌خت ده‌ستگیرکرابوون.
ئه‌منیستی ئینته‌رناشیۆناڵ ده‌ڵێت سوریا پیاوه‌کانی گلداوه‌ته‌وه دوابه‌دوای ده‌ستگیرکردنیان له میانه‌ی هێرشکردنه سه‌ر ناوچه‌ی قه‌ته‌نا له باشوری خۆرئاوای پایته‌ختدا.
کۆمه‌ڵه‌که داوای کردووه که سوریا شوێنی گلدانه‌وه‌ی پیاوه‌کان ئاشکرا بکات و دڵنیایان بکاته‌وه که ئه‌شکه‌نجه نادرێن و مامه‌ڵی نابهجێـیان له‌گه‌ڵدا ناکرێت.
زووتر خه‌باتکارانی مافه‌کان و گه‌واهیده‌ران گوتبویان له‌وه‌تای ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه هێزه‌کانی حکومه‌ت 13 که‌سیان له شاری حومس کوشتووه که ناوجه‌رگه‌ی خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌م دواییه‌یه له دژ سه‌رۆك به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د.
خه‌باتکاران و دانیشتوانانی حومس ده‌ڵێن هێزه‌کان و میلیشیاکانی سه‌ر به ئه‌سه‌د ته‌قه‌یان له مه‌راسیمێکی پرسه‌گێڕان کردبوو له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا له ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وتی خالید بن وه‌لید و به‌لایه‌ن که‌مه‌وه 3 که‌س کوژران. پـرسه‌گێڕان کۆبووبوونه‌وه له پرسه‌ی 10 که‌سی که له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشه‌وه کوژرابوون.