ڕۆژنامه‌یه‌کی چینی ده‌ڵێت پـشـتیوانی وڵاتانی خۆرئاوا بۆ هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنی سوری ڕه‌نگه که‌وتنه‌وه‌ی جه‌نگێـکی ناوخۆی لێبکه‌وێته‌وه له‌و وڵاته‌ی که‌وا توندوتیژی به‌رۆکی گرتووه.
له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژنامه‌ی ده‌وڵه‌تی چینی ناسراو به میلـله‌ت له وتارێـکی له ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا ده‌ڵێت ده‌سـتێوه‌ردانی ده‌ره‌کی له‌شـکری له سوریادا ئه‌و کاته پـێویست ده‌بێت ئه‌گه‌ر بێت و جه‌نگێـکی ناوخۆ له سوریادا به‌رپابـبێت.
هاوکات ڕۆژنامه‌که ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌دات به‌رنووسی پـرۆژه بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ئه‌وه‌ی له لایه‌ن کۆمکاری عه‌ره‌بیـیه‌وه پشـتیوانی لێ‌کرا و تیایدا داوا له به‌شار ئه‌لئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریا کرا ده‌ست له پـۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌ڵبگرێت، ئه‌و به‌رنووسه بووه مایه‌ی توندوتیژی زیاتر له سوریادا.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه چین و ڕووسیا له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا ڤیتۆی ئه‌و پـرۆژه بڕیاره‌یان کرد که وڵاتانی عه‌ره‌بی و هه‌روه‌ها خۆرئاوایی پـشـتیوانیـیان لێـکردبوو.
هه‌ر ئه‌مڕۆش ڕۆژنامه‌یه‌کی دیکه‌ی ده‌وڵه‌تی چین به ناوی Global Times ڕاپـۆرتێـکی بڵاوکردۆته‌وه و ده‌ڵێت چین هه‌وڵه‌کانی عه‌ره‌بی بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سوریای لا په‌سه‌نده.
هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌که ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات حکومه‌تی چین داوای له حکومه‌تی سوریا و هه‌روه‌ها ئۆپـۆزسیۆن سوری ده‌کات کاری توندوتیژی ڕابگرن و ده‌ست به دیالۆگێـکی سیاسی گشتگیر بکه‌ن.
له لایه‌کی تره‌وه چالاکوانانی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێن له میانه‌ی نزیکه‌ی سـاڵێـک له توندوتیژی و نائارامی له سوریادا پـتر له 6 هه‌زار که‌س کوژراون.