چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌ت به لایه‌نی که‌م 49 هاوڵاتی سیڤیلیان کوشـتووه و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک له سه‌ربازانی هه‌ڵگڕاوه‌شیان کوشـتووه یان بریندارکردووه، ئه‌مه‌ش هاوکاتی ئه‌وه‌ی کۆمکاری عه‌ره‌ب ئاماده‌کاری بۆ ڕه‌وانه‌کردنی چاودێران بۆ ئه‌و وڵاته ده‌کات تاوه‌کو بزانن حکومه‌تی سوریا به داواکاریـیه‌کانیان پابه‌ند ده‌بێت یان نا.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت به‌یانی سێشه‌ممه هێزه‌کانی له‌شـکر له گوندی که‌فرودی سه‌ر به پارێزگای ئیدلب گه‌مارۆی ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی سیڤیلیان داوه و پاشـان هێرشیان کردۆته سه‌ریان و 36 که‌سیان لێـکوشتوون و ته‌نانه‌ت وتاربێژی مزگه‌وته‌که‌شیان سه‌ربڕیوه.
کۆمه‌ڵه‌که هه‌روه‌ها به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت له‌شـکر هه‌روه‌ها له ناوچه‌ی جه‌بل ئه‌لزاویـیه‌ی هه‌مان پارێزگا هێرشیان کردۆته سه‌ر خه‌ڵـکی سیڤیل، به‌ڵام هیچ زانیاریـیه‌ک سه‌باره‌ت به زیانه‌کان نیـیه.
هیڤین کاکۆ گوته‌بێژی کۆمه‌ڵه‌که ده‌ڵێت له ناوچه‌ی دیکه‌ی وڵاته‌که 13 که‌سی دیکه کوژراون و زۆربه‌یان له حومس بوون. هاوکات 14 له ئه‌ندامانی هێزه‌کانی ئاسایش له پـێـکدادانه‌کانی شـاری ده‌رعا کوژراون.