ئه‌مڕۆ شه‌ممه هێزکانی حکومه‌تی سوریا ژماره‌یه‌ک گه‌ڕه‌کی شاری حومسیان بۆمبـبارانکرد، که له‌وێ هێشـتا ده‌سه‌ڵاتداران ڕێـگه‌یان به خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی نه‌داوه کۆمه‌کی مرۆیی بگه‌یه‌نه گه‌ڕه‌کی بابا عه‌مری به شه‌ڕ وێرانبوو.
چالاکوانان و کارمه‌ندانی بواری ته‌ندروستی ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ هێزه‌کانی لایه‌نگری سه‌رۆک به‌شار ئه‌سه‌د خومپاره‌بارانی به لایه‌نی که‌م 4 گه‌ڕه‌کی حومسیان کردووه، یه‌ک له‌وانه گه‌ڕه‌کی بابا عه‌مر.
له لایه‌کی دیکه ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی سانای ده‌وڵه‌تی سوریا و هه‌روه‌ها چالاکوانان ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ له شاری ده‌رعای باشوری وڵاته‌که ته‌قینه‌وه‌یه‌ک بووه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی 3 که‌س و هه‌روه‌ها برینداربوونی چه‌ند که‌سێـکی دیکه. ئاژانسی سانا ده‌ڵێت خۆکوژێـک بووه ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوی ته‌قاندۆته‌وه.