چالاکوانان ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ شه‌ممه به لایه‌نی که‌م 23 که‌س له میانه‌ی خۆپـیشـاندانه‌کانی دژه حکومه‌تدا له سه‌رانسه‌ری سوریادا کوژراون.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوری بنکه له له‌نده‌ن ده‌ڵێت زۆربه‌ی کوژراوان له ناوچه‌ی ئه‌دلیبی نزیک سـنووری تورکیا بوون. ده‌شڵێت پـێـکدادانه‌کان له نێوان هێزه‌کانی ئاسایشی سه‌ر به حکومه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌ربازه هه‌ڵاتووه‌کاندا بووه و له ئاکامدا 15 که‌س کوژراون که سیانیان که‌سی سیڤیل بوون.
له لایه‌کی دیکه‌وه کۆمه‌ڵێـک که خۆیان به ده‌سـته‌ی گشـتی شۆڕسی سوریا ده‌ناسێنن ئه‌مڕۆ گوتوویانه مانگی ده خوێناوی‌ترین مانگ بووه له‌وه‌تای ڕاپه‌ڕێنه‌که ده‌سـتیپـێـکردووه. ده‌ڵێت له‌و مانگه‌دا 734 که‌س کوژراون.