ئه‌مڕۆ له ئاکامی گولـله‌باران کردن و گازی فرمێسک ڕێژ به‌سه‌ر خۆپـیشـانده‌رانی دژه به حکومه‌تی سوریا له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشه‌وه به لای که‌م 24 هاوڵاتی سوریا کوژران.
خۆپـیشـاندان به سه‌رانسه‌ری سوریادا بڵاوبۆته‌وه و له دیمه‌شقی پایته‌خت زیاتر له 10 هه‌زار که‌س خۆپـیشـاندانیان سـازداوه، ئه‌وه‌ی ده‌بێت به گه‌وره‌ترین خۆپـیشـاندانی پایته‌خت له‌وه‌ته‌ی هه‌ڵـگیرسـاندنی ڕاپه‌ڕینی دیموکراسیخواز شه‌ش هه‌فته له‌مه‌وبه‌ره‌وه.
له شـاری ده‌رعای باشوریش که بریتیـیه له چه‌قی ڕاپه‌ڕینه‌کان، ژماره‌ی کوژراوان له لایه‌ن کارمه‌ندانی ته‌ندروسـتی و گه‌واهده‌رانه‌وه ڕاگه‌یاندران. له ئاکامی ته‌قه‌کردنی هێزه‌کانی ئاسایش له هه‌زاران خۆپـیشـانده‌ر ئه‌وانه‌ی له پاش نوێژی هه‌ینی ڕژانه ناو شه‌قام و بانه‌کان به لای که‌م 2 که‌س کوژران.
له شـاره‌کانی بانیاس و حومسیش خۆپـیشـانده‌ران دروشمی ڕووخاندنی سه‌رۆک ئه‌سه‌دیان چڕیـیه‌وه.
له لایه‌کی دیکه ته‌له‌فیزیۆنی حکومی سوریا له زاری گوته‌بێژی له‌شـکریـیه‌وه ڕایگه‌یاند که له ئاکامی وه‌ک ده‌ڵێت هێرشی تێرۆریسـتان 4 سه‌رباز کوژران و 2 سه‌ربازی دیکه ده‌سـتگیرکران.
گوته‌بێژ ده‌ڵێت به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چه‌کداران هێرشیان کردبووه سه‌ر بازگه‌یه‌کی له‌شـکری ئه‌و شـاره. هاوکات ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ڕۆژئاوایی له زاری گه‌واهده‌رانه‌وه ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایش له شـاری لازقیـیه خۆپـیشـانده‌رانیان گولـله‌باران کردووه و له شـاری ده‌رعاش ته‌قه‌یان به ئاسـماندا کردووه بۆ به‌ربه‌سـتکردنی خۆپـیشـاندان.
لایه‌نه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنی دژ به حوکمڕانی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د داوای سـازدانی خۆپـیشـاندانی ڕۆژی توڕه‌یی‌یان له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا کردووه له پاش نوێژی هه‌ینی ئه‌وه‌ی بووه به بۆنه‌یه‌کی هه‌فتانه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی و جودابیری دژی حکومه‌تی سه‌رۆک ئه‌سه‌د.