هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا له چه‌ند به‌شێـکی وڵاته‌که ته‌قه‌یان له خۆپـیشـانده‌ران کردووه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 8 که‌س کوژراون.
چالاکوانان ده‌ڵێن دیسانه‌وه بۆ ئه‌م هه‌ینیه‌ش هێزه‌کانی سوریا له چه‌ندین ناوچه ته‌قه‌یان له ڕێـپـێوانه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن کردووه، له نێویاندا گه‌ڕه‌که‌کانی قه‌راغ شـاری دیمه‌شقی پایته‌خت وشـاری حومسی ناوه‌ندی وڵات و ده‌رعا له باشور و ده‌رئه‌نجام ژماره‌یه‌ک له خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ت کوژراون.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه، ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سوریا ده‌ڵێن له میانه‌ی شه‌ڕ و پـێـکدادانێـکدا له نێوان تاقمه چه‌کداره‌کان له ده‌رعا که‌سێـک کوژراوه و 7 که‌سی دیکه برینداربوون.
ئه‌م سه‌رکوتکردنانه‌ی دژی نه‌یارانی حکومه‌ت له هه‌مان ئه‌و ڕۆژه‌دا هات که کاربه‌ده‌سـتانی مافه‌کانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕایانگه‌یاند که‌وا زیانه گیانیـیه‌کانی له ماوه‌ی حه‌وت مانگی خۆپـیشـاندانه‌کانی دژه حکومه‌ت له سوریا له سه‌روو 3 هه‌زار که‌س تێپه‌ڕی کردووه.