چالاکوانانی مافه‌کانی مرۆڤی سوریا ده‌ڵێن له ئاکامی توندوتیژیـیه‌کانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که به لایه‌نی که‌م 25 که‌س کوژراون، له‌وانه هه‌شـتیان سه‌ربازی حکومه‌ت بوون که گومان ده‌کرێت به‌ده‌سـتی ئه‌و سه‌ربازانه کوژراوبن که له له‌شـکر هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوری بنکه له له‌نده‌ن ده‌ڵێت هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا به‌یانی چوارشه‌ممه ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبیلێـک کردووه که به‌ره‌و گوندێـکی نزیـک شـارۆچکه‌ی خه‌تاب ده‌چوو و له ئاکامدا 5 که‌سی سیڤیل کوژراون.
کۆمه‌ڵه‌که ده‌شڵێت بۆسه‌یه‌ک بۆ کاروانێـکی هێزه‌کانی حکومه‌ت له گوندێـکی نزیک حه‌ماوه دانراوه و ئه‌و سه‌ربازانه‌ی حکومه‌تی تیادا کوژراوه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێن هێزه‌کانی حکومه‌ت به لایه‌نی که‌م 12 که‌سی دیکه‌ی سڤیلیان له ناوچه‌کانی دیکه‌ی وڵاته‌که کوشـتووه.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوری بنکه له له‌نده‌ن ده‌ڵێت هێزه‌کانی سه‌ر به حکومه‌ت دوێنێ سێشه‌ممه به لایه‌نی که‌م 24 که‌سیان کوشـتووه و زۆربه‌یان له پارێزگای ئیدلیب بوون که له‌وێ له شـاڵاوێـکی له‌شـکریدا 11 که‌سی سیڤیل کوژران.
کۆمه‌ڵه‌که ده‌شڵێت پاشـان سه‌ربازانی هه‌ڵگڕاوه بۆسه‌یه‌کیان بۆ هێزێـکی گه‌ڕۆکی ئاسایش داناوه و 7 که‌سیان لێ کوشتوون.
نزیکه‌ی 8 که‌سی دیکه‌ی سیڤیلیش هه‌ر دوێنێ سێشه‌ممه له ڕووداوێـکی جودادا له ئیدلیب کوژران کاتێـک هێزه‌کانی حکومه‌ت ته‌قه‌یان کرد له به‌شـداربووانی مه‌راسیمی به‌خاکسـپاردنی ژماره‌یه‌ک له‌وانه‌ی له ڕووداوه‌کانی پـێشـتردا کوژرابوون.
ئۆفیسی مافه‌کانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت چه‌ندین ڕاپـۆرتی بڕواپـێـکراوی له کۆمه‌ڵێـک سه‌رچاوه‌ی جیاواز پـێـگه‌یشـتووه که نیشـانی ده‌ده‌ن کۆی کوژراوانی ئاکامی نائارامیـیه‌کانی ناو سوریا که له‌وه‌تای مانگی سێـیه‌وه ده‌سـتیپـێـکردووه گه‌یشـتووه‌ته زیاتر له 5 هه‌زار که‌س. باڵیۆزی سوریا بۆ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌و ژماره‌یه‌ی ڕه‌تکرده‌وه و به نادوروسـتی دانا.
له لایه‌کی دیکه‌وه دوێنێ سێشه‌ممه و بۆ سێـیه‌م ڕۆژ له چه‌ندین ناوچه‌ی سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که مانگرتنی گشـتی به‌رده‌وامبوو، وه‌ک هه‌وڵێـک بۆ کۆتاییهێنان به حوکمڕانی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د له ڕێـگه‌ی یاخیبوونی سیڤیلیـیه‌وه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له‌م مانگانه‌ی دواییدا توندوتیژی له ڕاپه‌ڕینی سوریا زیادیکردووه، ئه‌مه‌ش له ئاکامی شه‌ڕێ نێوان سه‌ربازانی هه‌ڵگه‌ڕاوه و هێزه‌کانی سه‌ر به حکومه‌ت و هه‌روه‌ها ئه‌و خۆپـیشـانده‌رانه‌ی که پـێشـتر به شێوه‌یه‌کی ئاشـتیـیانه ناڕه‌زایی خۆیان ده‌رده‌بڕی وا ئێسـتا بۆ به‌رگریکردن له خۆیان چه‌ک هه‌ڵده‌گرن.