ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی سوریا ده‌ڵێت حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی قایل بووه به پلانێـک که له لایه‌ن کۆمکاری عه‌ره‌به‌وه پـێشـنیارکراوه بۆ کۆتایی‌هێنان به سه‌رکوتکردنی خه‌ڵـکی ڕاپه‌ڕیو له دژی حوکمڕانی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی سوریا له له هه‌واڵێـکدا گوتی سوریا به فه‌رمی ڕایده‌گه‌یه‌نێت که‌وا ڕۆژی چوارشه‌ممه له باره‌گای کۆمکاری عه‌ره‌ب پـلانه‌که قبوڵ ده‌کات.
هیچ ورده‌کاری زیاتر له‌و باره‌یه‌وه ده‌سـتبه‌جێ نه‌دراوه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له دۆحه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا وه‌لید ئه‌لموعه‌لیم له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری قه‌ته‌ر حه‌مه‌د بن جاسم ئال ثانی سه‌باره‌ت به‌و پـلانه وت‌ووێژیان کرد.
دیپـلۆماتانی عه‌ره‌ب گوتویانه له پـلانه‌که داوا له حکومه‌تی سوریا کراوه هێزه ئاسایشـیـیه‌کانی خۆی له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان بکێشێته‌وه و ئه‌و توندوتیژیانه ڕابگرێت که له لایه‌ن هێزه‌کانی سه‌ر به حکومه‌ته‌وه له به‌رامبه‌ر خه‌ڵـکی سیڤیل پـیاده ده‌کرێن. پاشـان ده‌ستبکات به دیالۆگ له‌گه‌ڵ ئۆپـۆزسیۆنی سوریا له قاهیره.