چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن له ئاکامی توندوتیژیـیه‌کانی نێو وڵات به لایه‌نی که‌م 23 که‌س کوژراون، ئه‌مه‌ش له کاتێـکدا ژماره‌یه‌کی زیاتری چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به ناوچه نائارامه‌کانی وڵاته‌که‌دا بڵاوده‌بنه‌وه بۆ چاودێریکردنی ئه‌و ئاگربه‌سـته‌ی هه‌تا ئێسـتا شـکستی هێناوه له کۆتاییهێنان به‌و نائارامیـیه‌ی زیاتر له سـاڵێـکه ئه‌و وڵاته‌ی گرتووه‌ته‌وه.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له بریتانیا ده‌ڵێت سه‌رهه‌ڵـداوان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له شه‌ڕێـکدا له پارێزگای دێر ئه‌زوری باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که 12 سه‌ربازیان کوشـتووه. ده‌شڵێت هێزه‌کانی حکومه‌تیش به ته‌قه‌ی دۆشکه و هه‌ڵـدانی موشه‌ک وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه و له ئاکامدا یه‌ک هاوڵاتی سیڤیل کوژراوه.
هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵه‌که ده‌ڵێت گولـله خومپاره‌یه‌ک له گوندێـکی پارێزگای ئیدلبی باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که‌ی داوه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی 10 که‌س که 9 یان ئه‌ندامی خێزانێـکن.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌م ئامارانه له سه‌رچاوه‌ی سه‌ربه‌خۆوه پـشـتڕاست نه‌کراونه‌ته‌وه.
تیمی چاودێران له سه‌ره‌تادا ته‌نها له 6 ئه‌ندام پـێـکهاتبوو و ئێسـتا ژماره‌یان گه‌یشـتووه‌ته 30 و چاوهڕواندهکرێت له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو ژماره‌یه‌کی زیاتریان بگات. ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بڵاوه‌پـێـکردنی 300 چاو‌دێر ده‌ربڕیوه، به‌ڵام هێشـتا ڕوون نیـیه که‌ی ته‌واوی ئه‌و چاودێرانه ده‌گه‌نه سوریا.
له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بان کی مونی سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له به‌یانـنامه‌یه‌کدا داوای له هه‌موو لایه‌نه‌کان کرد ده‌سـتبه‌رداری توندوتیژی بـبن و هاوکاری چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بکه‌ن بۆ جێـگرکردنی ئه‌و ئاگربه‌سـته‌ی له 12 ی مانگی چواره‌وه که‌وتووه‌ته قۆناغی جێبه‌جێـکردنه‌وه. هه‌روه‌ها بان کی مون سه‌رزه‌نشـتی ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌م دوایـیه‌ی شـاری ئیدلیب و دیمه‌شقی پایته‌ختی کرد و به هێرشی تێرۆرسـتی ناوزه‌دکردن.