گهواهدران ده‌ڵێن هێزه‌کانی سوریا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه چوونه‌ته ناو شارێـک که شه‌ش هه‌فته‌یه ناوه‌ندی خۆپـیشـاندانه‌کانی دژی حکومه‌ته، ته‌قه‌یان کردووه و خهڵکیشـیان ده‌سـتگیرکردووه.
شـاری ده‌رعا 6 ڕۆژه به‌بێ ئاو و کاره‌با و به‌نزین ماوه‌ته‌وه.
چالاکوانانی سوری ده‌ڵێن ڕۆژی شه‌ممه له شـاری ده‌رعا 6 که‌س کوژراون کاتێـک له‌شـکر ته‌قه‌ی له خه‌ڵـکی مه‌ده‌نی کردووه. ده‌شڵێن ژنێـک و 2 کچی له ناو کوژراوه‌کاندا بوون.
گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن هێزه‌کان چوونه‌ته ناو ده‌رعا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی مزگه‌وتی ئه‌لعومه‌ری که له‌وێ خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ت کۆبووبوونه‌وه. ده‌سـتگیرکردنه‌کانی حکومه‌ت ڕۆژێـک دوای ئه‌وه ده‌سـتیپـێکردووه که چالاکوانان و گه‌واهده‌ران گوتیان به لایه‌نی که‌م 65 که‌س کوژراون کاتێـک هێزه‌کانی حکومه‌ت چووبوونه ناوه‌وه بۆ دامرکادندنهوهی خۆپـیشـاندانه‌کانی دژه حکومه‌ت.
زۆربه‌ی کوژراوه‌کانی ڕۆژی هه‌ینی له شـاری ده‌رعا ڕاپـۆت کراون.