به‌ریتانیا داوای گوشاری توندتری نێونه‌ته‌وه‌یی له دژی حکومه‌تی سوریا کردووه، له‌و ده‌مه‌ی دانیشـتوان و چالاکوانانی مافی مرۆڤ گوتیان هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا بۆ دووه‌م ڕۆژه په‌لاماری شـاری حه‌مای ناوه‌ندی وڵاته‌که‌یان داوه.
چالاکوانان گوتیان تانکه‌کانی حکومه‌تی سوریا ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش تۆپـبارانی حه‌مایان کردووه، ڕۆژێـک دوای کوژرانی به لای که‌م 80 که‌س له‌و شـاره‌دا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ولیه‌م هه‌یگ ڕۆژی دووشه‌ممه گوتی پـێویسـته سـزای توندتر بخرێته سه‌ر حکومه‌تی سه‌رۆکی سوری به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د، به‌ڵام کرداری له‌شـکری به شیانێـکی دور زانی.
هه‌یگ گوتیشی ده‌بێت وڵاتانی عه‌ره‌ب و هه‌روه‌ها تورکیا له نێو ئه‌وانه‌دا بن که گوشـار ده‌خه‌نه سه‌ر حکومه‌تی سوریا.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و یه‌کێـتی ئه‌وروپا سه‌رزه‌نشتی هێزه‌کانی ئاسایشی سوریایان کرد له‌سه‌ر ئه‌و توندوتیژیـیه‌ی له دژی خه‌ڵـکی سیڤیل گرتوویانه‌ته‌به‌ر.
ڕووسیاش ڕۆژی دووشه‌ممه گوتی ئه‌و نیگه‌ران بووه به‌و ڕاپـۆرتانه‌ی باس له ژماره‌یه‌کی زۆری زیانی گیانی ده‌که‌ن و داوای کرد کۆتایی به توندوتیژی له دژی خه‌ڵـکی سیڤیل و هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی هێزه‌کانی حکومه‌ت بهێنرێت.
سه‌رۆک ئۆباما ڕۆژی یه‌کشه‌ممه گوتی ئه‌و سه‌رسـام بووه به‌و توندوتیژیـیه‌ی حکومه‌تی سوریا له دژی خه‌ڵـکه‌که‌ی خۆی ده‌یکات، وه ئه‌و ڕاپـۆرته تۆقێنه‌رانه‌ی ماهیه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی حکومه‌تی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌رده‌خه‌ن.