نوێنه‌رانی زیاتر له 70 وڵاتی عه‌ره‌بی و ڕۆژئاوایی که پشـتگیری ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ده‌که‌ن له شـاری ئسته‌نبوڵی تورکیا کۆبوونه‌ته‌وه بۆ وتووێژکردن به مه‌به‌سـتی چۆنێتی زیاتر گۆشه‌گیرکردنی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د و هه‌روه‌ها هاندانی لایه‌نه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن تاوه‌کو ڕیزه‌کانیان یه‌ک بخه‌ن و ئه‌لته‌رناتیڤێـکی دیموکراسـیانه بۆ حوکمڕانی ئاگر و ئاسـنی ئه‌سه‌د گه‌ڵاڵه بکه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا داوای‌کرد هێزه‌کانی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر خه‌ڵـکی سیڤیل ڕابگرن، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا ئاکامی مه‌ترسیداری به‌سه‌ریاندا ده‌بێت.
هه‌روه‌ها خانم هێله‌ری گومانی خۆی نیشـان دا له به‌رامبه‌ر سه‌رکه‌وتنی هه‌وڵی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کۆتایی‌هێنان به توندوتیژیـیه‌کان له سوریا له کاتێـکدا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د پـلانه ئاشـتیـیه‌که‌ی کۆفی ئه‌نانی نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب جێبه‌جێ ناکات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا گوتیشی واشنتن بڕی 12 ملیۆن دۆلار ته‌رخان ده‌کات بۆ کۆمه‌کی مرۆیی بۆ خه‌ڵـکی گه‌مارۆدراوی سوریا و هه‌روه‌ها بۆ دابینکردنی ئامێره‌کانی په‌یوه‌ندیکردن بۆ هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن تاوه‌کو خۆیانی پێ‌ڕێکبخه‌ن و له هێرشه‌کانی حکومه‌ت به‌دوربن.
سه‌رۆک وه‌زیری تورکیاش ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان داوای له کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کرد پـشـتیوانی له خه‌ڵـکی سوریا بکات له‌وه‌ی به‌رگری له‌خۆی بکات، ئه‌گه‌ر هاتوو نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان شـکسـتی هێنا له ڕاگرتنی سه‌رکوتکردنی خوێناویـیانه‌ی حکومه‌تی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ڕووسیا و چین ڕه‌تیان کردووه‌ته‌وه ئاماده‌ی کۆنگره‌که بـبن. ئێرانیش که دۆسـتی حکومه‌تی سوریایه بانگهێشـتی کۆبوونه‌وه‌که نه‌کرا.