حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێت ئه‌و ئاماده‌یه کار به داواکاریه‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بکات په‌یوه‌ست به گواستنه‌وه‌ی که‌سانی سیڤیل له ناوجه‌رگه‌ی شاری حومسی یاخیبوو له حکومه‌ت. واته له‌و شاره‌ی که هێزه‌کانی حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د له سه‌ره‌تای مانگی شه‌شه‌وه تۆپبارانی ده‌کات وه‌ک هه‌وڵێکی بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی 15 مانگی یاخیبوونی راپه‌رینی دژ به حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا گوتی ئه‌و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کاربه‌ده‌ستانی خۆجێی له سوریا کردووه بۆ ئه‌وه‌ی کاری گواستنه‌وه‌ی هاوڵاتیانی سیڤیل له شاری حومس ریکبخات.
چالاکوانانی ئۆپۆزیسیۆنی سوریا مه‌زه‌نده ده‌که‌ن هه‌زار خێزان له‌و شـاره‌دا گیریان خواردبێت، به‌ڵام حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێت به‌هۆی نه‌هێشتنی چه‌کدارانی گروپه تیرۆریستیه‌کان، هه‌ربۆیه هه‌وڵی چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه. هه‌روه‌ها راگه‌یاندنه‌که‌ی حکومه‌تی سوریا سه‌رهه‌ڵـداوانی تاوانبارکردووه به‌وه‌ی هاوڵاتیانی سیڤیل له شاری حومس وه‌ک قه‌ڵغانی مرۆڤی به‌کار ده‌هێنن.
شایانی باسه، رۆبه‌رت موودی سه‌رۆکی چاودێرانی نێونه‌ته‌وه‌یی داوای له حکومه‌تی سوریا و هه‌روه‌ها هێزه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن کردووه، رێگه به ژنان و منداڵان و برینداران بده‌ن له شاری حومس و ناوچه‌کانی دیکه‌ی شه‌ڕو پـێـکدادانـیان لێـیه ده‌ربچن.
هاوکات ده‌سته‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت به ده‌یان بریندار له شاری حومس و هه‌روه‌ها له ناوچه‌کانی دیکه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی ئۆپۆزیسیۆن به‌بێ ده‌رمان و پزیشک گیریان خواردووه.
بڕیار بوو جه‌نه‌ڕاڵی نه‌رویژی رۆبه‌رت موود ئه‌مڕۆ بۆ زانیاریدان له‌سه‌ر ڕه‌وشی ئه‌و 300 له ئه‌ندامانی تیمی چاودێرانی، ئاماده‌ی به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ببێت، ئه‌و تیمه‌ی که به‌هۆی هه‌ڵچونی کاری توندوتیژی له سوریا کاره‌کانیان له رۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو رابگرت.