هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا به چڕی له گه‌ڕه‌کێـکی دیه‌شقی پایته‌خت بڵاوبوونه‌ته‌وه، بۆ ڕێـگه‌گرتن له دووباره بوونه‌وه‌ی خۆپـیشـاندانێـکی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی دوێنێ شه‌ممه که به گه‌وره‌ترین خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی داده‌نرێت له پایته‌ختدا کرابێت له‌وه‌تای ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵـکی سوریا ده‌سـتیپـێـکردووه.
چالاکوانان ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه هێزه‌کانی حکومه‌ت خێزانێـکیان ناچارکردووه ته‌رمی کوڕه گه‌نجێـکیان بنێژن که دوێنێ له میانه‌ی خۆپـیشـاندانه‌کاندا کوژرا، ئه‌مه‌ش وه‌ک هه‌وڵێـک بۆ ڕێـگه‌گرتن له‌وه‌ی ڕێوڕه‌سمی به‌خاکسـپاردنه‌که‌ی نه‌بێته هۆی سـازدانی خۆپـیشـاندانی دیکه له دژی حکومه‌ت.
ده‌ڵێن له‌و ده‌مه‌ی کفنی ئه‌و گه‌نجه کوژراوه به‌ره‌و گۆڕسـتان ده‌برا هێزه‌کانی ناسراو به شه‌بـبیحه چوارده‌وری خه‌ڵـکه‌که‌یان داوه.
له لایه‌کی دیکه‌وه چالاکوانان ده‌ڵێن له چه‌ندین ناوچه‌ی وڵاته‌که هێرشی هێزه‌کانی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د به‌رده‌وامبوون و زیاتر له 14 که‌س کوژراون.