بۆمبێـک له گه‌ڕه‌کی سولهیمانیـیهی شـاری حه‌ڵه‌ب ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا چه‌ند که‌سێـک کوژراو و برینداربوون، هه‌روه‌ها زیانی ماڵیش که‌وتۆته‌وه.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی سوریا ڕایانگه‌یاند ته‌قینه‌وه‌که له ناوچه‌یه‌کی دانیشـتواندا بووه و ده‌ڵێت کۆمه‌ڵه تێرۆریسـتهکان لێی به‌رپـرسیارن.
به‌ڵام کۆمه‌ڵی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌که له نزیـک باڵه‌خانه‌یه‌کی هێزه‌کانی ئاسایش‌دا بووه و له ئاکامدا 3 که‌س کوژراون و نزیکه‌ی 25 که‌سی دیکه برینداربوون.
له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه به بۆنه‌ی تێبه‌ڕبوونی سـاڵێـک به‌سه‌ر ده‌سـتپـێـکردنی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵـکی سوریا، چه‌ند سه‌د که‌سێـک له چالاکوانانی سه‌ر به ئۆپـۆزسیۆن له ناوه‌ندی دیمه‌شقی پایته‌خت له مه‌یدانی جیهاد گردبوونه‌وه و داوای ئازادی سیاسیـیان له وڵاته‌که‌یاندا کرد، به‌ڵام هێزه‌کانی ئاسایشی بڵاوه‌یان پـێکردن و چه‌ند که‌سێـکیان لێدهسـتگیرکردن، له‌وانه هه‌ردو که‌سایه‌تی ناودار ڕۆژنامه‌وان فائز ساره و نووسه‌ر محه‌مه‌د سه‌ید ڕساس.