ڕووسیا هاوپه‌یمانی سوریا ده‌ڵێت ئه‌و ڕێـگه به ناردنی هێزی بیانی بۆ سوریا نادات، له‌و ده‌مه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان تاووتوێی چۆنێتی ڕاگرتنی کوشـتنکاریـیه‌کانی ناو ئه‌و وڵاته ده‌کات که‌وا بۆ 10 مانگه به‌رده‌وامه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا سێرگی لاڤرۆڤ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه گوتی ئه‌گه‌ر یه‌کێـک بیه‌وێت هێز به‌کاربهێنێت، ئه‌وا ئه‌و هه‌نگاوه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه ڕێـگه‌ی پـێـنادرێت.
ئه‌م تێبینیانه‌ی لاڤرۆڤ ڕۆژێـک پاش ئه‌وه دێن که دیپـلۆماتانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش کۆبوونه‌وه بۆ تاووتوێکردنی ئه‌و بڕیاره پـێشـنیارکراوه که ڕۆژی دووشه‌ممه له لایه‌ن ڕووسیاوه ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش کراوه.
ڕووسیا سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر بڕیارێـکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش پـێویسته هه‌ر ته‌نها حکومه‌تی سه‌رۆک ئه‌سه‌د نه‌کاته ئامانج، به‌ڵـکو ئۆپـۆزسیۆنیش بگرێته‌وه. فه‌ڕه‌نسـا و به‌ریتانیا و هه‌روه‌ها وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا وا بۆ چه‌ندین مانگه گوشـار ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌نجومه‌نی ئاسایش تاوه‌کو سه‌رزه‌نشتی حکومه‌تی سوریا بکات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی توندوتیژی له دژی خه‌ڵـکی ڕاگرێت، به‌ڵام ڕووسیا و چین هه‌تا ئێسـتا ڕێـگه‌یان نه‌داوه بڕیارێـک به‌و مه‌به‌سته ده‌ربچێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه سوریا دوێنێ سێشه‌ممه پـێشـنیارێـکی قه‌ته‌ری ڕه‌تکرده‌وه بۆ ناردنی هێز بۆ وڵاته‌که بۆ ڕاگرتنی نائارامیـیه‌کان و ده‌ڵێت ئه‌م کاره ڕه‌وشه‌که خراپـتر ده‌کات و ده‌رگا بۆ ده‌سـتێوه‌ردانی بیانی ده‌کاته‌وه.
هه‌ر سێشه‌ممه سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما سه‌رزه‌نشتی حکومه‌تی سوریای کرد له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی له سه‌رکوتکردنی خه‌ڵـکی خۆی و گوتی ئه‌وه جێـگه‌ی قبوڵ نیـیه. پاشـان سه‌رۆک ئۆباما به‌ڵێنی دا که ئه‌مه‌ریکا هه‌وڵه نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌کانی خۆی زیادبکات بۆ گوشـارخستنه سه‌ر به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د تاوه‌کو ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بـبێت.