کۆمکاری عه‌ره‌ب ده‌ڵێت له هه‌وڵێکدا بۆ کۆتاییهێنان به توندوتیژی به‌رده‌وام له سوریا هه‌وڵ ده‌ده‌ن حکومه‌تی سوریا و لایه‌نه‌کانی ئوپوزسیۆن پێکه‌وه کۆبکه‌نه‌وه .
نه‌بیل ئه‌لعه‌ره‌بی سکرتێری گشتی کۆمکاری عه‌ره‌ب گوتی به‌نیازن له ماوه‌ی 15 ڕۆژی داهاتوودا ده‌ست به دیالۆگ بکه‌ن. ناوبراو له رۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا ئه‌م وته‌یه‌ی ڕاگه‌یاند دوابه‌دوای کۆبوونه‌وه‌یه‌کی کوتوپڕی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌ب له قاهیره.
حه‌مه‌د بن جاسم ئه‌لثانی سه‌ره‌ك وه‌زیرانی قه‌ته‌ر داواکاریـیه‌که‌ی بۆ دیالۆگی نیشتیمانی په‌سه‌ندکرد.
ناکۆکی قوڵ له نێوان هه‌ر 22 ئه‌ندامه‌که‌ی کۆمکاری عه‌ره‌ب ڕێی‌گرت له په‌سه‌نکردنی پێشنیاره‌که‌ی له‌لایه‌ن شه‌ش وڵاتانی که‌نداوه‌وه کرابوو بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی به ئه‌ندامبوونی سوریا له کۆمه‌ڵه‌که‌دا.
كۆمکاری عه‌ره‌ب له سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵدا ئه‌ندامێتی لیبیای هه‌ڵپه‌ساردبوو له‌و ده‌مه‌ی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی ڕێبه‌ری پێشووی لیبیا ده‌ستی به سه‌رکوتکردنی خوێناوی بۆ خۆپیشاده‌رانی دژ به حکومه‌ت کرد. کۆمه‌ڵه‌که له دواییدا له ژێر رێبه‌رایه‌تی نوێی لیبیا ئه‌ندامێتی وڵاته‌که‌ی گه‌ڕانده‌وه.
له ئێسـتادا عه‌ره‌بسـتانی سـعودیـیه و چه‌ند وڵاتێـکی دیکه‌ی که‌نداو باڵیۆزی خۆیان له دیمه‌شق گه‌ڕانۆته‌وه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر سه‌رکوتکردنی دڕندانه‌ی حکومه‌تی سوریا له دژی نه‌یارانی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د.