کۆمه‌ڵێـکی سه‌ره‌کی چالاکوانانی سوریا هه‌ڕه‌شه‌ی کشـانه‌وه له ئۆپـۆزسیۆنی وڵاته‌که ده‌کات به‌هۆی وه‌ک ده‌ڵێت له گیانی شۆڕشگێڕانه‌ی دژی حوکمڕانی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د لای داوه.
کۆمیته‌کانی هه‌مانگی خۆجێی سوریا که به (لجان التنسیق المحلیة السورية) ناسراوه ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوتی له چه‌ند مانگی ڕابردوودا جگه له بێ توانایی سیاسی هیچی دیکه‌مان له ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی سوریا به‌دی نه‌کردووه. هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵه‌که سه‌رکردایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی تاوانبارکرد به‌وه‌ی ئه‌ندامه‌کانی پـشـتگوێ ده‌خات و ده‌سه‌ڵاتیان ته‌نها بۆخۆیان قۆرغکردووه و وه‌ک پـێویست هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ چالاکوانان له ناوسوریادا ناکه‌ن.
ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی سوریا هه‌تا ئێسـتا سه‌رکه‌وتنێـکی که‌می به‌ده‌سـتهێناوه له یه‌کخسـتنی ڕیزه‌کانی کۆمه‌ڵه جیاجیاکانی سوریا و هه‌روه‌ها چه‌ندین چالاکوانانی سه‌ره‌کی لێی هاتوونه‌ته ده‌رێ.
دوایـین ناکۆکی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا بوو، کاتێـک ئه‌نجومه‌نه‌که ده‌نگی بۆ درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی بورهان غه‌لیون دا بۆ سێ مانگی دیکه که هه‌رچه‌نده هه‌ندێـگ نیگه‌ران له‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـه‌کی توندی له‌گه‌ڵ ئیخوان ئه‌لموسلیمینی سوریادا هه‌یه.
له مانگی سێ ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی سوریا وه‌ک نوێنه‌ری فه‌رمی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا دانرا، ئه‌مه‌ش وه‌ک وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ک بۆ داوا نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌کان بۆ یه‌کخستنی کۆمه‌ڵه جیاجیاکانی ئۆپـۆزسیۆن.
هاوکات، کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له بریتانیا ڕاپـۆرتی نوێی له‌سه‌ر هێرشه‌کانی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌ی حکومه‌تی سوریا دا و به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت هێزه‌کانی حکومه‌ت له هێرشێـکدا له پاش نیوه شه‌و و له ماوه‌ی 10 خوله‌کدا به لایه‌نی که‌م 30 گولـله تۆپـیان به شـارۆچکه‌ی ڕه‌سته‌نی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رهه‌ڵداوان داوه.