بڕیاره شـاره‌زایان له هه‌ر 15 ئه‌ندامه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان مشـتومڕ له‌سه‌ر به‌رنووسی بڕیارێـکی نوێ سه‌باره‌ت به توندوتیژی ناو سوریا بکه‌ن.
چاوه‌ڕوان ده‌کرێت کۆبوونه‌وه‌که ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سـازبکرێت و تیایدا تاووتوێی ئه‌و بڕیاره پـێشـنیارکراوه بکرێت که ڕۆژی دووشه‌ممه له لایه‌ن ڕووسیاوه ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش کراوه. جێی ئاماژه پـێـکردنه له‌وه‌تای مانگی ڕابردووه‌وه ئه‌مه سێـیه‌م به‌رنووسه له لایه‌ن مۆسـکۆوه بخرێته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایش.
دیپـلۆماتانی ڕۆژئاوا دوێنێ دووشه‌ممه گوتیان به‌رنووسی بڕیاره‌که ئاڵۆزه و ڕوون نیـیه ئایا ڕووسیا قبوڵ ده‌کات یان نا به زمانێـکی زبر ده‌ربچێت وه‌ک ڕۆژئاوا داوایکردووه.
ڕووسیا هاوپه‌یمانێـکی سه‌رۆکی سوری به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌ده و سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر بڕیارێـکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش پـێویسته هه‌ر ته‌نها حکومه‌تی سه‌رۆک ئه‌سه‌د نه‌کاته ئامانج، به‌ڵـکو ئۆپـۆزسیۆنیش بگرێته‌وه ئه‌وه‌ی داوای کۆتاییهێنان به حوکمڕانی زۆرداری به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌کات.
هێزه‌کانی ڕۆژئاوا وا بۆ چه‌ندین مانگه گوشـار ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌نجومه‌نی ئاسایش تاوه‌کو سه‌رزه‌نشتی حکومه‌تی سوریا بکات له‌سه‌ر ئه‌و توندوتیژیـیه‌ی له دژی خه‌ڵـکی ڕاپه‌ڕیوی خۆی پـیاده‌ی ده‌کات، به‌ڵام ڕووسیا و چین هه‌تا ئێسـتا ڕێـگه‌یان نه‌داوه بڕیارێـک به‌و مه‌به‌سته ده‌ربچێت.