چالاکوانانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ده‌ڵێن سه‌ربازانی هه‌ڵگه‌ڕاوه له له‌شـکر هێرشیان کردۆته سه‌ر بنکه‌یه‌کی حکومی له نزیـک دیمه‌شقی پایته‌خت و هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نێـکی سه‌رهه‌ڵـداوانیان پـێـکهێناوه، ئه‌مه‌ش له پـێشـهاته‌یه‌کدا له‌و ڕاپه‌ڕینه‌ی هه‌شت مانگه درێژه‌ی کێشـاوه له دژی حکومه‌تی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د.
چالاکوانان ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌رهه‌ڵـداوانی له‌شـکری ئازادی سوریا به ئاڕپیجی و کلاشینکۆف ته‌قه‌یان له کۆمه‌ڵه بیناکانی ده‌زگای موخابه‌راتی هێزی ئاسـمانی له ناوچه‌ی حه‌ره‌سـتای دیمه‌شق کردووه. هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ ڕوودانی هێرشه‌که‌ی پـشـتڕاست نه‌کردۆته‌وه یان زانیاری سه‌باره‌ت به زیانه‌کان دابێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه گوته‌بێژێـکی کۆمیته‌کانی هه‌ماهه‌نگی ناوخۆی سوریا بنکه له ئه‌ڵمانیا به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت له‌شـکری ئازادی سوریا ئه‌نجومه‌نێـکی کاتی له‌شـکری دامه‌زراندووه که ئامانجه‌که‌ی لاوازکردنی هێزه‌کانی ئاسایشی سوریایه.
هۆزان ئیبراهیم ده‌ڵێت دره‌نگانێـکی سێشه‌ممه سه‌رهه‌ڵـداوانی سوریا له به‌یانـنامه‌یه‌کدا پـێـکهێنانی ئه‌نجومه‌نه‌که‌یان ڕاگه‌یاند. له‌شـکری ئازادی سوریا پـێشـتر ناوه‌ندێـکی فه‌رمانده‌یه‌تی ڕاگه‌یه‌ندراوی نه‌بووه.
هه‌ر چوارشه‌ممه کۆمه‌ڵێـک پـیاو که خۆیان به سه‌ربازی هه‌ڵـگه‌ڕاوه له له‌شـکری سوریا ناساند ڤیدیۆیه‌کیان بڵاوکرده‌وه و تیایدا هه‌ڵاتنی خۆیان له له‌شـکری سه‌ر به ئه‌سه‌د ڕاگه‌یاند.