چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له ئاکامی بۆردومان و ته‌قه‌ی هێزه‌کانی حکومه‌ت له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که به لایه‌نی که‌م 9 که‌س کوژراون و زۆربه‌یان له پارێزگای ئیدلیب بوون ئه‌و ناوچه‌یه‌ی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو توندوتیژی لێ هه‌ڵگیرسـا.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له بریتانیا ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ به لایه‌نی که‌م 5 که‌س کوژراون کاتێـک هێزه‌کانی ئاسایش په‌لاماری شـارۆچکه‌ی خان شه‌یخونیان دا که دوێنێ له‌وێ کاروانێـکی چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که‌وته نێو ته‌ق‌وتۆقه‌وه.
هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵه‌که ده‌ڵێت هه‌ر ئه‌مڕۆش له که‌مپی په‌نابه‌ران له پارێزگای ده‌رعا 3 که‌س کوژراون له‌و ده‌مه‌ی هێزه‌کانی حکومه‌ت ته‌قه‌یان کردووه. له شـاری حومسیش که‌سێـک به‌هۆی بۆردومانی هێزه‌کانی حکومه‌ته‌وه کوژراوه.
له لایه‌کی دیکه‌وه چاودێره‌کانی دوێنێ له خان شه‌یخون گیریان خواردبوو پاش ئه‌وه‌ی ماشێنه‌کانیان به‌هۆی بۆمبێـکه‌وه زیانی پـێـکه‌وت، ئه‌مڕۆ له‌وێ ده‌رکران. ته‌قینه‌وه‌که پاش ئه‌وه بوو که هێزه‌کانی ئاسایش ته‌قه‌یان له به‌شـداربووانی ڕێوڕه‌سمێـکی به‌خاکسپاردندا کرد و به لایه‌نی که‌م 24 که‌س کوژران، ئه‌مه‌ش به‌پـێی قسه‌ی چالاکوانانی دژه حکومه‌ت.