سه‌دان که‌سایه‌تی ناوداری ئۆپۆزسیۆنی سوریا ڕۆژی شه‌ممه له تورکیا کۆده‌بنه‌وه بۆ تاوتوێکردنی به‌رنامه‌کانیان به مه‌به‌ستی لادانی سه‌رۆکی سوریا به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د.
نزیکه‌ی 350 که‌سایه‌تی ئۆپۆزسیۆنی سوریا به مه‌به‌ستی به‌شداریکردن له کۆنفرانسی ڕزگارکردنی نیشتیمانی له ئه‌سته‌نبوڵ کۆبونه‌وه. ئه‌ندامانی ئۆپۆزسیۆن ده‌ڵێن کۆنفرانسێکی هاوشێوه‌یان به‌هۆی سه‌رکوتکردنه‌کانی خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه له دیمه‌شق هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
له دره‌نگانێکی ڕۆژی هه‌ینی هێزه‌کانی سوریا له میانه‌ی یه‌کێک له خۆپیشاندانه هه‌ره گه‌وره‌کانی دژه حکومه‌تدا ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران کرد و به‌لایه‌نی که‌م 32 که‌سیان کوشت. هاوکات له دیمه‌شق و ده‌وروبه‌ریشی نزیکه‌ی 23 که‌س کورژاون.