بان کی مون سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت پـێده‌چێت تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی له سوریادا کرابێت و داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته ده‌کات هێرشی سه‌ر خه‌ڵـکی سیڤیل ڕابگرن.
ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له پاش کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی نه‌مسـا هاینز فیشه‌ر، به‌ڕێز بان گوتی" ئه‌وه‌ی به‌دی ده‌که‌ین کوچه و کۆڵانه‌کان به شێویه‌کی هه‌ڕه‌مه‌کیـیانه بۆردومان ده‌کرێن و نه‌خۆشـخانه‌کان وه‌ک ناوه‌ندێـکی ئه‌شکه‌نجه‌دان به‌کارده‌هێنرێن و منداڵان که ته‌مه‌نیان له ده سـاڵان که‌متره زیندانی ده‌کرێن و ده‌سـتدرێژیان ده‌کرێته سه‌ر، بۆیه ده‌توانین بڵێن جۆره تاوانێـکی دژی مرۆڤایه‌تی کراون.
گوتیشی ناکۆکی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی سوریا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش مانای ئه‌وه نیـیه مۆڵه‌ت به حکومه‌تی ئه‌و وڵاته دراوه به‌رده‌وامبێت له هێرشبردنه سه‌ر خه‌ڵـکی خۆی.
له سوریاش وه‌ک چالاکوانان ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌ت هه‌ر ئه‌مڕۆ په‌لاماری چه‌ندین ناوچه‌ی ڕاپه‌ڕیوی وڵاته‌که‌یان داوه، له‌وانه شـاری ده‌رعا و ناوچه گوندنشینه‌کانی حه‌ما و دیمه‌شق و له ئاکامدا زیاتر له 24 که‌س کوژراون.
کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤ ده‌ڵێن له‌وه‌تای له مانگی سێی سـاڵی ڕابردووه‌وه ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵـکی سوریا ده‌سـتیپـێـکردووه زیاتر له 6 هه‌زار که‌س کوژراون.
شایه‌نی باسه له مانگی یه‌کی ئه‌مسـاڵه‌وه نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وه‌سـتاوه له ئامارکردنی زیانه گیانیـیه‌کانی ئاکامی ڕووداوه‌کانی ناو سوریا، ده‌ڵێت ده‌سـتکه‌وتنی زانیاری زۆر سه‌خت بووه.