تیمێـکی شه‌ش که‌سی چاودێرانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ده‌سـتیان به ئه‌رکی چاودێریکردن له سوریا کرد، هاوکات چالاکوانان ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌ت به‌رده‌وامن له بۆردومانکردنی گه‌ڕه‌که ڕاپه‌ڕیوه‌کانی شـاری حومس.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گوتی هێزه‌کانی ئاسایش له شـاری حه‌ما گولـله‌بارانی ئۆتۆمبیلێـکیان کردووه و 2 که‌سیان له نێویدا کوشـتووه.
تیمه‌که‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئێواره‌ی یه‌کشه‌ممه به سه‌رۆکایه‌تی کۆلۆنێل مه‌غربی ئه‌حمه‌د حیمیش گه‌یشـته دیمه‌شق.
ئه‌حمه‌د فه‌وزی گوته‌بێژی کۆفی ئه‌نان نێردراوی تایبه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ قه‌یرانی سوریا گوتی ئه‌رکی چاودێریکردنه‌که به کردنه‌وه‌ی باره‌گه‌یه‌ک ده‌سـتپـێـده‌کات بۆ په‌یوه‌ندیکردن به حکومه‌ت و ئۆپـۆزسیۆنی سوریا تاوه‌کو هه‌ردوو لایان به ته‌واوی له ڕۆڵی چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئاگاداربن.
گوتیشی پـێشبینی ده‌کات له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو 25 چاودێری دیکه بگه‌نه سوریا. تیمێـکی گه‌وره‌ی 250 ئه‌ندامی که داوا ده‌کرێت ڕه‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته بکرێت پـێویستی به دانوسـتاندنی زیاتره له نێوان نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و حکومه‌تی سوریا.
ڕۆژی دووشه‌ممه بان کی مون سـکرتێری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گوتی ئه‌وه به‌رپـرسیارێتی حکومه‌تی سوریایه که ڕێـگه به چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بدرێت به ئه‌وپه‌ڕی ئازادیـیه‌وه چاودێری ئاگربه‌سـته‌که بکه‌ن.
بان کی مون گوتیشی ئاگربه‌سـته‌که زۆر پـێشـێل ده‌کرێت، بۆیه ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا دان به‌خۆیاندا بگرن و هه‌روه‌ها پـێویسته ئۆپـۆزسیۆنیش هاوکاری ته‌واو بکات.