سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌ڵێت چاوه‌ڕوان ده‌کات حکومه‌ت له هه‌فته‌ی داهاتوودا یاساکانی باری نائاسایی ده‌یان سـاڵ له‌سه‌ر وڵات هه‌ڵبگرێت. ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی له میانه‌ی وتارێـکدا بۆ کابینه‌ته‌که‌ی که له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا په‌خش کرا داوه.
خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ت داوای لابردنی یاسای باری نائاسایی وڵات ده‌که‌ن که ده‌سه‌ڵات ده‌دات به هێزه‌کانی ئاسایش به هه‌ڕه‌مه‌کی خه‌ڵـکی ده‌سـتگیربکه‌ن.
به‌ڕێز ئه‌سه‌د گوتی سه‌قامگیری سوریا مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌کیـیه و هێزه‌کانی ئاسایش و مه‌شق و ڕاهێنانی زیاتریان پـێویسته تاوه‌کو بزانن چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خۆپـیشـاندانه‌کاندا بکه‌ن.
سه‌رۆکی سوریا گوتیشی بێـکاری به تایبه‌تی له نێو لاوان‌دا کێشه‌یه‌کی سه‌ره‌کی وڵاته. سه‌رۆک ئه‌سه‌د گوتیشی گه‌نجان ناتوانن کار بدۆزنه‌وه، ئه‌مه‌ش دووچاری نائومێدیان ده‌کات، وه داوای له کابینه نوێـیه‌که کرد که هه‌نگاو بنێن بۆ ڕه‌خسـاندنی ده‌رفه‌تی کار.
له سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ش گه‌واهیده‌ران و گرووپه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ ڕایانگه‌یاند که به‌شداربووان له پـرسه‌یه‌ک له شـاری به‌نده‌ری به‌نیاز کۆبووبوونه‌وه بۆ به‌خاکسـپاردنی ته‌رمی ئه‌و پـیاوه‌ی که ده‌ڵێن له لایه‌ن هێزه‌کانی سه‌ر به حکومه‌ته‌وه ته‌قه‌ی لێـکرا و کوژرا.
له لایه‌کی تریشه‌وه ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕه‌سمی سوریا ناسراو به سـانا ده‌ڵێت خۆپـیشـانده‌ران له ڕۆژی هه‌ینی به لێدان پـۆلیسـێـکیان له نێو شـاری حومس کوشـتووه.
ئاژانسی سـانا ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕایگه‌یاند که به تێـڵا و به‌رد له‌و ئه‌فسه‌ری پـۆلیسه‌یان داوه له میانه‌ی خۆپـیشـاندانێـکی سه‌ر به دیموکراسی که پاشان توندوتیژی لێـکه‌وته‌وه.
له ڕۆژی هه‌ینیدا خۆپـیشـاندان له سه‌رانسه‌ری سوریادا به‌ڕێوه‌چوو که گه‌وره‌ترینیان له شـاری ده‌رعای باشوری وڵات بوو که ئێسـتا بووه به نێوه‌ندی سه‌ره‌کی ئۆپـۆزسیۆن.