ئه‌ندامێـکی تیمی چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له سوریا ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ته‌قینه‌وه‌یه‌ک زیانی به ماشێنێـکیان گه‌یاندووه له‌و ده‌مه‌ی سه‌ردانی شـارۆچکه‌ی خان شه‌یخونی ناوه‌ندی وڵاته‌که‌یان کردووه. ده‌شڵێت هیچ چاودێرێـک زیانی پـێـنه‌گه‌یشـتووه.
چاودێره‌که که به ته‌له‌فون قسه‌ی له‌گه‌ڵ ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆیته‌رزدا کرد، گوتوویه‌تی ئه‌وان بۆ چاودێریکردنی ڕه‌وشه‌که سه‌ردانی شـارۆچکه‌که‌یان کردووه، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ک ته‌قوتۆق ڕوویاندا و ته‌قینه‌وه‌که بوو.
هه‌روه‌ها گوتی تیمه‌که‌یان که له حه‌وت که‌س پـێـکهاتوون ماشێنه‌که‌یان تێـکشـکاوه و ئێسـتا هه‌وڵ ده‌ده‌ن به سه‌لامه‌تی به‌ره‌و بنکه‌که‌یان بگه‌ڕێنه‌وه.
چاودێرێـکی دیکه و هه‌روه‌ها ئه‌ندامێـکی له‌شـکری سوریا ئازاد گوتیان ته‌واوی تیمه‌که له‌گه‌ڵ چه‌کداره‌کانی له‌شـکری سوریا ئازاددان.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه چالاکوانانی سوریا ڤیدیۆیه‌کیان له‌سه‌ر ئنته‌رنێت بڵاوکرده‌وه و تیایدا ماشێنێـکی سپـی له‌و جۆره‌ی تیمی چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌کاری ده‌هێنن نیشـان ده‌درا پـێشـهکهی تێـکشکابوو و ده‌یانگوت ئه‌وه ماشێنی چاودێرانه و له لایه‌ن هێزه‌کانی حکومه‌ته‌وه هێرشی کراوه‌ته‌وه سه‌ر.