کوشتن و بڕینی سوریا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه گه‌یشته ناو لوبنان پاش ئه‌وه‌ی له سوریاوه ته‌قه به‌ره‌و ناو ئه‌و وڵاته کرا و بووه مایه‌ی کوژرانی ژنێـک که ده‌یوست سـنوور بـپهڕێنێتهوه.
کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی لوبنان گوتیان ئه‌و ته‌قه‌کردنه‌ی به‌سه‌ر خاڵی په‌ڕینه‌وه‌ی سـنووری ئهلبقیعه کرا هه‌روه‌ها بووه هۆی برینداربوونی 5 که‌سی دیکه که یه‌کێـکیان سه‌ربازێـکی لوبنانیـیه.
له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا به سه‌دان که‌س به‌ره‌و لوبنان هه‌ڵهاتوون له ترسی ئه‌و سه‌رکوتکردنه تونده‌ی حکومه‌تی سوریا له دژی خۆپـیشـانده‌ران ده‌ستیپـێـکردووه.
چالاکوانان مه‌زه‌نده ده‌که‌ن له‌وه‌تای خۆپـیشـاندانه‌کان له ناوه‌ڕاستی مانگی سێـیه‌وه ده‌سـتیان پـێـکردووه بۆ کۆتاییهێنان به حکومی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د له نێوان 700 هه‌تا 850 که‌س کوژرابن.