ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ HRW ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند که‌وا هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا ده‌سـتدرێژیـیان کردووه‌ته سه‌ر نامووسی پـیاوان و ژنان و منداڵانی خه‌ڵـکی ڕاپه‌ڕیوی وڵاته‌که‌یان و توندوتیژی سێـکسیـیان به‌کارهێناوه وه‌ک یه‌کێـک له جۆره‌کانی ئه‌شـکه‌نجه‌دان.
ڕێـکخراوه‌که که بنکه‌که‌ی له نیویۆرکه ده‌شڵێت سه‌رباز و چه‌کدارانی سه‌ر به حکومه‌تی سوریا ده‌سـتدرێژیـیان کردووه‌ته سه‌ر کچانی ته‌مه‌ن دوازده سـاڵان.
ڕێـکخراوه‌که ئه‌م ڕاپـۆرته‌ی له‌سه‌ر بنچینه‌ی چه‌ند چاوپـێـکهوتنێـک ئاماده‌کردووه که له‌گه‌ڵ کهسـانێـکدا کردوونی پـێشـتر له لایه‌ن هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریاوه ده‌سـتگیرکرابوون و ئه‌شکه‌نجه‌دراون به ده‌ستدرێژیکردنه سه‌ر نامووسیان و هه‌روه‌ها به لێـدان و له کاره‌بادان.
ڕێـکخراوه‌که ده‌ڵێت له مانگی سێی 2011 وه هه‌تا مانگی سێی 2012 زیاتر له 20 حاڵه‌تی ده‌سـتدرێژی سه‌ر نامووسی تۆمارکردووه که زۆربه‌یان له شـاری حومس بوون. ده‌شڵێت به‌ڵام ئاسـتی توندوتیژی سێـکسی له ده‌ره‌وه‌ی زیندانه‌کاندا نه‌زانراوه.
ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ له درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌یدا ده‌شڵێت هیچ به‌ڵـگه‌یه‌کی له‌به‌ر ده‌سـتدا نیـیه بیسه‌لمێنێت سه‌رکرده باڵاکانی له‌شـکر فه‌رمانیان به سه‌ربازه‌کانیان دابێت ده‌سـتدرێژی بکه‌نه سه‌ر نامووسی خه‌ڵـکی. هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه حکومه‌تی سوریا هیچی له‌سه‌ر ئه‌م ڕاپـۆرته نه‌گوتووه.