ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فه‌رمی سوریا ده‌ڵێت سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د 26 ی ئه‌م مانگه‌ی ده‌سـتنیشـان کردووه که تیایدا ڕاپرسی گشـتی له‌سه‌ر ده‌سـتوری نوێی وڵاته‌که بگرێت.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د له میانه‌ی وتارێـکیدا له مانگی یه‌ک به‌ڵێنی دا ئه‌م ڕاپـرسیـیه سـازبکرێت، ده‌ڵێت له ده‌سـتوری نوێ سه‌نگی ده‌خرێته سه‌ر سـیسته‌می فره حزبی.
هاوکات چالاکوانان ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌ت ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هێرشێـکی نوێـیان کردۆته سه‌ر شـاری حه‌ما. ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌ت خۆیان کردووه به گه‌ڕه‌که‌کانی شـاره‌که و هێـڵه‌کانی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونیـیان ڕاگرتووه.
له شـاری حومسیش که نزیکه‌ی 40 کیلۆمه‌تر خوارووی شـاری حه‌مایه، چالاکوان ده‌ڵێن له‌وێ بۆمبێـک به هێڵی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتدا ته‌قیوه‌ته‌وه له نزیک ناوچه‌ی بابا عه‌مر و دوکه‌ڵێـکی چڕ ئاسـمانی ناوچه‌که‌ی گرتۆته‌وه. ده‌شڵێن له‌شـکر ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی ئه‌نجامداوه، حکومه‌تیش ده‌ڵێت ئه‌وه کاری تێرۆرسـتانه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه سوریا دوو پاڵاوگه‌ی نه‌وتی هه‌یه، یه‌کێـکیان له شـاری حومسه.