چالاکوانانی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێن سه‌ربازانی هه‌ڵگه‌ڕاوه له سوپای به‌شار ئه‌سه‌د به لای که‌م 27 سه‌رباز و ئه‌ندامانی هێزه‌کانی ئاسایشیان کوشتوه، هاوکات راپۆرتێکی نوێ به‌رپرسانی له‌شکری سوریا تاوانبارده‌که‌ن به رێگه‌دانیان بۆ به‌ربه‌ستکردنی خۆپیشانده‌ران به هه‌ر شێوه‌یه‌ک پـێویست بکات.
ده‌سته‌ی چاودێریکردنی مافه‌کانی مرۆڤی سوری بنکه له شاری له‌نده‌ن گوتی؛ له میانه‌ی چه‌ند پێکدادانێـکدا له زوویه‌کی ئه‌مڕۆدا له پارێزگای ده‌رعای باشوری سوریا ئه‌و کوژراوانه‌ی لێـکه‌وتۆته‌وه.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه ڕاپه‌رینی دژ به حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د له‌م مانگانه‌ی دوایدا ڕوویان له هه‌ڵچوون کردووه و سه‌ربازانی هه‌ڵگه‌ڕاوه له سوپای سوریا به‌گژ هێزه‌کانی حکومه‌ت سوریدا ده‌چنه‌وه هاوکات خۆپیشانده‌رانی ئاشتیانه بۆ به‌رگریکردن له خۆیان چه‌ک هه‌ڵده‌گرن.
له لایه‌کی دیکه‌وه چالاکوانانی سوریا ڕایانگه‌یاند که به هۆی کاری توندوتیژی له سه‌رانسه‌ری سوریادا به لای که‌م 25 که کوژراون، له نیویاندا 8 سه‌ربازی سوری بوون، ئه‌وانه‌ی له میانه‌ی هێرشی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی سه‌ربازانی هه‌ڵگه‌ڕاوه له سوپای سوری کوژران.
ئه‌مڕۆ ڕێكخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ راپۆرتێکی بڵاوکرده‌وه و تیایدا ده‌ڵێت که سه‌ربازانی هه‌ڵگه‌ڕاوه له سوپای سوریا 74 فه‌رمانده و به‌رپرسیان ده‌ستنیشانکردووه که به‌رپـرسن له‌و هێرشانه‌ی ده‌کرێنه سه‌ر خۆپیشانده‌رانی بێ‌چه‌ک.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت؛ له مانگی سێی ئه‌مساڵه‌وه ، واته له‌و ده‌مه‌وه‌ی کاری توندوتیژی له سوریا ده‌ستی‌پێکرد، پتر له 5 هه‌زار که‌س کوژراون، به‌ڵام باڵیۆزی سوریا بۆ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌و هه‌واڵه‌ی ڕه‌تکرده‌وه و ده‌شڵێت ئاماری کوژراوانی سوریا ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان باسی لێوه ده‌کات ناڕاست و جێی متمانه نیـیه.