هێزه‌کانی سه‌ر به حکومه‌تی سوریا بۆردومانی ناوچه‌کانی حومسی ژێر ده‌سـتی سه‌رهه‌ڵداوانیان کردووه به‌ر له چه‌ند کاتژمێرێـک له گه‌یشـتنی تیمێـک له چاودێرانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ وڵاته‌که.
چالاکوانان له گه‌ڕه‌کی خالیدیه‌ی حومس ده‌ڵێن گه‌ڕه‌که‌که‌یان یه‌کێـک بووه له چه‌ندین ئه‌و ناوچانه‌ی هێزه‌کانی حکومه‌ت به خومپاره بۆردومانیان کردوون و به دۆشکه ته‌قه‌یان لێـکردوون.
سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ڕامی عه‌بدول ڕه‌حمان گوتوویه‌تی به‌پـێی ئه‌و زانیاریانه‌ی پێـیان گه‌یشـتووه بۆردومانه‌که به‌و شێوه‌یه بووه که له هه‌موو خوله‌کێـکدا 3 گولـله خومپاره هه‌ڵدراوه. له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 3 که‌س کوژراون.
له لایه‌کی دیکه‌وه له باکوری وڵاته‌که، سه‌رهه‌ڵـداوان په‌لاماری بنکه‌یه‌کی پـۆلیسـیان له شـاری حه‌له‌ب داوه.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێن له‌وه‌تای ئاگربه‌سـته‌که ڕاگه‌یه‌ندراوه کۆمه‌ڵه چه‌کداره تێرۆرستیـیه‌کان په‌ره‌یان به هێرشه‌کانیان داوه. هه‌روه‌ها که‌ناڵێـکی ته‌له‌فیزیۆنی حکومه‌تی سوریا له زاری کاربه‌ده‌سـتێـکی له‌شـکریـیه‌وه بڵاویکرده‌وه که‌وا هێزه‌کانی ئاسایش ڕێگه له‌و کۆمه‌ڵه چه‌کدارانه ده‌گرن له‌وه‌ی له‌و هێرشانه‌یاندا به‌رده‌وام بن.
سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی چاودێران، ئه‌حمه‌د فه‌وزی گوته‌بێژی کۆفی ئه‌نان نێردراوی تایبه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ قه‌یرانی سوریا ڕایگه‌یاند ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 6 له کۆی 30 چاو‌دێر ده‌گه‌نه سوریا.