سوریا ده‌ڵێت په‌سه‌ندکردنی بڕیاری هه‌ڵپه‌ساردنی ئهندامێتیـیهکهی له لایه‌ن کۆمکاری عه‌ره‌به‌وه هه‌نگاوێـکی زۆر مه‌ترسیداره له پـێشـێلکردنی ده‌ستورنامه‌ی ڕێـکخراوه‌که، وه وڵاتانی عه‌ره‌ب تۆمه‌تبار ده‌کات به ڕه‌فتارکردن به‌پـێی خواسـتی ئه‌مه‌ریکا.
ڕۆژی دووشه‌ممه وه‌لید ئه‌لموعه‌لیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا گوتی له کاتێـکدا بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی یاسایی پـێویستی به په‌سه‌ندکردنی بڕیاره‌که به تێـکڕای ده‌نگ هه‌یه، چه‌ند وڵاتێـکی ئه‌ندامی کۆمکاری عه‌ره‌ب له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌نگاوه‌دا نه‌بوون.
ئه‌لموعه‌لیم بڕیاره‌که‌ی به نایاسایی ناوزه‌دکرد و گوتی له کاتێـکدا هات که دیمه‌شق ڕێـکه‌وتنێـکی به ئه‌نجام ده‌گه‌یان که له‌گه‌ڵ کۆمکاری عه‌ره‌بدا مۆریکردبوو بۆ کۆتاییهێنان به توندوتیژی و ده‌سـتکردن به دیالۆگ له‌گه‌ڵ ئۆپـۆزسیۆندا.
ئه‌لموعه‌لیم ئاگاهی دا که دیمه‌شق پـێـگه‌ی ناگۆڕێت. گوتیشی سوریا دڵنیایه له‌وه‌ی ڕووسیا و چین به‌رده‌وام ده‌بن له ڕێگه‌گرتن له هه‌وڵه‌کانی وڵاتانی ڕۆژئاوا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا بۆ سه‌رزه‌نشـتکردنی سوریا.
له لایه‌کی دیکه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا سێرگی لاڤرۆڤ ئهڕمڕۆ دووشه‌ممه گوتی مۆسـکۆ له دژی هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌ندامێتی سوریایه. لاڤرۆڤ ئه‌و قسه‌ی موعه‌لیمی دووباره‌کرده‌وه که گوتوویه‌تی وڵاتانی ڕۆژئاوا هانی خه‌ڵکی له دژی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌ده‌ن.