چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له ئاکامی شه‌ڕ و پـێـکدادانی نێوان هێزه‌کانی سه‌ر به سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د و سه‌رهه‌ڵـداوان له شـارۆچکه‌ی ڕه‌سته‌ن به لایه‌نی که‌م 23 سه‌رباز کوژراون.
ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا به ڕادیۆی سه‌وای گوتووه سه‌رهه‌ڵـداوان توانیویانه 3 ماشێنی زرێـپـۆش له ده‌روازه‌کانی شـارۆچکه‌ی ڕه‌سته‌ن تێـکبشکێنن و هه‌روه‌ها ده‌سـتبگرن به‌سه‌ر دوو ماشێنی دیکه‌دا و به لایه‌نی که‌م 15 سه‌ربازیش ده‌سـتگیربکه‌ن.
جێی ئاماژه پـێـکردنه شـارۆچکه‌ی ڕه‌سته‌ن 25 کیلۆمه‌تر له باکوری شـاری حومسه‌وه دوره و له‌وه‌تای ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵـکی سوریا ده‌سـتیپـێـکردووه ئه‌و شـارۆچکه‌یه بۆ چه‌ندین جار له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی سوریادا نه‌ماوه.
چالاکوانان ده‌ڵێن له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌وه بۆردومانی شارۆچکه‌که له لایه‌ن هێزه‌کانی حکومه‌ته‌وه ده‌سـتیپـێـکردووه و له شه‌ودا چڕتربووه‌ته‌وه و ده‌ڵێن گه‌یشـتووه‌ته ئه‌وه‌ی له هه‌موو خوله‌کێـکدا گولـله تۆپـێـک یان خومپاره‌یه‌ک به شـارۆچکه‌که‌وه نراوه.