ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان توانیان بچنه ناو شـارۆچکه‌ی حه‌فـفه پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی حکومه‌ت سه‌رهه‌ڵداوانیان له شـارۆچکه‌که وه‌ده‌رنا.
چاودێران ده‌ڵێن شـارۆچکه‌که نیمچه چۆڵکردنی ته‌واو کراوه و باڵه‌خانه حکومیـیه‌کان سوتێنراون و دوکان و بازاڕه‌کان زیانیان پـێـگه‌یشـتووه و ته‌رمی کوژراوان له‌سه‌ر شه‌قامه‌کاندا که‌وتوون.
ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا دوێنێ چوارشه‌ممه گوتیان شـارۆچکه‌که‌یان له تاقمه چه‌کداره تێرۆرسـته‌کان پاکـکردووه‌ته‌وه. ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش کۆمه‌ڵێـک ئاژاوه‌گێڕ له ده‌روازه‌یه‌کی شـارۆچکه‌که به دار و به‌رد ڕووبه‌ڕووی ژماره‌یه‌ک ئۆتۆمبیلی چاودێران بوونه‌وه و ڕێگه‌یان نه‌دا بچنه ناو شـارۆچکه‌که.
له لایه‌کی دیکه‌وه وه‌ک ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت هێزه‌کانی سوریا به تۆپـی قورس شـاری دێر ئه‌زوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌یان بۆردو‌مان کردووه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 11 که‌س کوژراون و نزیکه‌ی 200 که‌سی دیکه برینداربوون. سه‌رچاوه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن ده‌ڵێن هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌وێ چه‌کدارانی له‌شـکری سوریا ئازاد به ده‌یان له ئه‌ندامانی هێزه‌کانی حکومه‌تیان کوشـتووه و چه‌ند تانک و ماشێنی له‌شـکریشیان تێـکشـکاندووه.
له ڕیف دیمه‌شقیش خۆکوژێـک پاسێـکی بچوکی پـڕ ته‌قه‌مه‌نی له ناوچه‌ی سه‌یده زه‌ینه‌ب ته‌قاندووه‌ته‌وه که پـیرۆزترین مه‌زاری شیعه‌کانی سوریای لێـیه، وه له ئاکامدا 14 که‌س برینداربوون.