چالاکوانان له سوریا ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایشی سوری ئه‌مڕۆ هاوڵاتیه‌کی دیکه‌یان کوشت له‌و ده‌مه‌ی ده‌سترێژیان له خۆپیشانده‌رانی ناڕه‌زا کرد.
کاری توندوتیژیه‌که‌ی ئه‌مڕۆ له شاری دێر ئه‌لزوری خۆرهه‌ڵاتی سوریای نزیک سنووری عێراق بوو.
ده‌ستڕێژکردن له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی سوری، به ڕۆژێک دوای ئه‌وه دێت که هێزه‌کانی ئاسایشی سوری له میانه‌ی کێوماڵکردنی ناوچه‌ی جه‌به‌ل ئه‌لزاویه‌ی سه‌ر به پارێزگای ئیدلیب له باکوری خۆرئاوای وڵات 4 که‌سیان کوشت.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه ، له ده‌مێکی پـێشـوه‌ختی ئه‌م مانگه‌دا، ده‌سته‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوری گوتیان 3 که‌سی دیکه‌ش له هه‌مان هه‌رێمـی جه‌به‌ل ئه‌لزاویه له نزیک سنووری تورکیا کوژران، دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د بۆ سه‌رکوتکردنی جودابیرانی ئۆپۆزسیۆن ئه‌و هێزانه چوونه ناوچه‌که‌وه.
دوێنێ دوای وتووێژکردنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی سوری، نه‌بیل ئه‌لعه‌ره‌بی سه‌رۆکی کۆمکاری عه‌ره‌بی ره‌خنه‌ی توندی به گوته‌ی خۆی له ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی له کاروباری عه‌ره‌بیدای گرت .
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، ئه‌م ره‌خنانه‌ی ناوبراو دوا به‌دوای ئه‌و ره‌خنه توندئامێزه بوو که وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له سه‌رۆک به‌شار ئه‌لئه‌سه‌دی گرت و هه‌روه‌ها له سه‌رکوتکردنی ناڕه‌زایه‌کانی دژ به حکومه‌ت.
ئه‌مڕۆ براک ئۆبامای سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا گوتی سه‌رۆک ئه‌سه‌د شه‌رعیه‌تی له لای هاوڵاتیانی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات و هه‌روه‌ها هه‌ل به‌دوای هه‌لدای له ده‌ستدا بۆ ئه‌وه‌ی چاکسازی راسته‌قینه بکات .