چالاکوانانی سوری ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌ت تۆپـبارانێـکی قورسی شـاری حومس ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش پاش ڕۆژێـک له‌وه‌ی به‌رپـرسی ئۆفیسی مافه‌کانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گوتی شـکسـتهێنانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ده‌رکردنی بڕیارێـک له به‌رامبه‌ر ڕه‌وشی سوریا هانی حکومه‌ته‌که‌ی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌دی داوه.
له وتارێـکدا بۆ ئه‌نجومه‌نی گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، خانم ناڤی پـیڵای گوتی ئاسـتی ئه‌و پـێشـێـلکاریـیانه‌ی له لایه‌ن هێزه‌کانی سه‌ر به ئه‌سه‌ده‌وه که له مانگی سێی سـاڵی ڕابردووه‌وه کراون و هه‌تا ئێسـتا به‌رده‌وامن ئاماژه‌ن به ڕوودانی تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی.
به‌پـێی ڕاپـۆرته‌کان به سه‌دان که‌س له شـاری حومس کوژراون له‌وه‌تای حکومه‌ت ده‌سـتیکردووه به بۆمبابارانی ناوچه‌کانی له ژێر ده‌سـتی خه‌ڵـکی ڕاپه‌ڕیودان.
به‌شـار ئه‌لجه‌عفه‌ری نوێنه‌ری سوریا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان قسه‌کانی ناڤی پـیڵای ڕه‌تکرده‌وه و دووپاتی کرده‌وه که مافی وڵاته‌که‌یه‌تی هاوڵاتیان بـپارێزێت و شه‌ڕی تێرۆرسـتان بکات. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک له وڵاتانی تاوانبارکرد به‌وه‌ی پـشـتیوانی له قاعیده ده‌که‌ن و تێرۆریسـتان ڕه‌وانه‌ی سوریا ده‌که‌ن.
له لایه‌کی دیکه‌وه ڕۆژی دووشه‌ممه باڵیۆزی چین له سوریا له‌گه‌ڵ سـکرتێری گشـتی کۆمکاری عه‌ره‌ب نه‌بیل ئه‌لعه‌ره‌بی کۆبووه‌وه و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین کۆبوونه‌وه‌که‌ی به ڕاشـکاو و سوودمه‌ند سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی سوریا ناوبرد.
باڵیۆزه‌که‌ی چین له قاهیره به په‌یامنێرانی گوت وڵاته‌که‌ی داوا له هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌کات ده‌سـتبه‌جێ توندوتیژی ڕابگرن.