چالاکوانانی سوریا ئه‌مڕۆ شه‌ممه هێزه‌کانی حکومه‌تی وڵاته‌که‌یان تاوانبارده‌که‌ن به‌وه‌ی سه‌ر له‌نوێ دهسـتیکردۆتهوه به تۆپـبارانکردنی شـاری حومس.
دانیشـتوان له حومس ده‌ڵێن له دوێنێ شه‌وه‌وه و هه‌تا ئه‌م به‌یانیـیه چه‌ند گه‌ڕه‌کێـکی شـاره‌که‌یان تۆپـباران کراوه.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت چاوه‌ڕێی زانیاری له‌سه‌ر زیانه‌کان ده‌کات.
هه‌واڵی ئه‌م تۆپـبارانه له کاتێـکدا دێت که ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان خۆی ئاماده ده‌کات بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر بڕیارێـک بۆ ڕه‌وانه‌کردنی تیمێـکی بچوک له چاودێرانی له‌شـکری بۆ سوریا تاوه‌کو چاودێری ئاگربه‌سـته‌که بکه‌ن.
به‌رنووسی بڕیاره‌که‌ی چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت ئه‌مڕۆ شه‌ممه ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت داوا له حکومه‌تی سوریا ده‌کات هێزه‌کانی له ناوچه‌ی دانیشـتوان بکێشێته‌وه و کۆتایی به سه‌رکوتکردنی نه‌یارانی بهێنێت. هه‌روه‌هاش داوا له سه‌رهه‌ڵـداوان ده‌کات شه‌ڕ ڕابگرن.