میدیای ڕه‌سمی سوریا ڕاده‌گه‌یه‌نێت سه‌رۆک به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د دامه‌زراندنی کابینه‌تی نوێی ڕاگه‌یاندووه که له لایه‌ن سه‌رۆک وه‌زیر عادل سه‌فه‌ره‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
سه‌رۆک ئه‌سه‌د نزیکه‌ی دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر کابینه‌تی کۆنی هه‌ڵوه‌شانده‌وه وه‌ک هه‌وڵێک بۆ هێوه‌رکردنه‌وه‌ی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی داوای چاکسازی سیاسی ده‌که‌ن.
شایانی باسه عادل سه‌فه‌ر وه‌زیری پێشووی کشتوكاڵ بوو که جێگای محه‌مه‌د ناجی ئهلعوتری گرته‌وه وه‌کو سه‌رۆک وه‌زیر، کاتێک کابینه‌تی پێشتر له مانگی سێ‌دا هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه.
خۆپیشانده‌ران له سوریا داوای چاکسازی له حکومه‌ت ده‌که‌ن به تایبه‌تی هه‌ڵگرتنی یاسای باری نائاسایی وڵات که ده‌یان ساڵه سه‌پێنراوه و ڕێگا ده‌دات به حکومه‌ت خۆپیشاندان قه‌ده‌غه بکات، و ئۆپۆزسیۆن قه‌ده‌غه ده‌کات و ڕێگا به گرتنی هه‌ڕه‌مه‌کی ده‌دات.
پـێشـترێـکی ئه‌مڕۆ ڕاپـۆرته هه‌واڵیـیه‌کان له سوریاوه ڕایانگه‌یاند که سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ده‌رعای نێوه‌ندی ناکۆکی دژه حکومه‌ت کۆبۆته‌وه.
ڕاپـۆرته‌کان ده‌ڵێن ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه ئه‌نجامدراوه تا ئێسـتاش هیچ زانیاریـیه‌ک سه‌باره‌ت به وتووێژه‌کان نه‌دراوه که‌وا دیاره بۆ هێورکردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی ده‌رعا بووه.
له دره‌نگانێـکی ڕۆژی هه‌ینیدا به لایه‌نی که‌م 26 خۆپـیشـانده‌ر له ده‌رعا کوژران پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئاسایش به جلی مه‌ده‌نیـیه‌وه ته‌قه‌یان به نێو خۆپـیشـانده‌راندا کرد.